وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کە دوو کەسایەتی و شەش ناوەندی چینیی بە هۆی پەیوەندی لەگەڵ هێڵی گواستنەوە و گەیاندنی ڕێژیمی ئێران و کۆماپانیای “کەشتیڕانی” ئەو ڕێژیمە کەوتنە لیستی ڕەشی گەمارۆکانەوە.
وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا ناوی ئەو ناوەندانەی وەکوو “گرووپی هۆڵدینگ ریچ “شانگهای”، هێڵی گواستنەوە و گەیاندنی ڕیچ، کۆمپانیای گواستنەوە و گەیاندنی دیلایت، کۆمپانیای گواستنەوە وگەیاندنی گراسیۆس، کۆمپانیای گواستنەوە و گەیاندنی نۆبڵ و کۆمپانیای گواستنەوە و گەیاندنی سۆپریم”ی خستەڕوو.
مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیانییەکەیدا گوتوویەتی: ئێمە جارێکی دیکە تاجر و بازەرگانەکان لە تەواوی دنیا ئاگادار دەکەینەوە کە ئەگەر لەگەڵ کۆمپانیای ” کەشتیڕانی” ڕێژیمی ئێران تجارەت و مامەڵە دەکەن، دەبێ مەترسی گەمارۆکانی ئەمریکا بە باشی لەبەر چاو بگرن.
بێجگە لە تۆمەتەکانی دیکە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەم شەش ناوەندەی بە پێدان و فرۆشتنی کەلووپەل یان خزمەتگوزاریی لە بواری کەڵک وەرگرتن لە بەشی گواستنەوە و گەیاندی ڕێژیمی ئێران، تۆمەتبار کرد.
گرووپی هۆڵدینگ ڕیچ هەروەها تاوانبار بوە کە هاوکاری کۆمپانیای کەشتیڕانی ڕێژیمی ئێرانی کردوە بۆ ئەوەی لە ژێر گوشاری گەمارۆکانی ئەمریکادا دەرچێت، ئامانجی ئەم ڕێککەوتننامەیە پێشگرتنە لە دەستنەگەیشتنی ئەو ڕێژیمە بە چەکی ناوکی.
دۆناڵت ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بەڵگە دێنێتەوە کە ئەو ڕێککەوتنە چالاکییەکانی ناوچەیی و مووشەکی ڕێژیمی ئێرانی سنووردار نەکردوە و بەم پێیە زۆرکردنی گوشاری ئابووری، تاران بۆ ڕێککەوتنێکی گەورەتر ناچار دەکات، هەرچەند ڕێژیمی ئێران حاشا لە هەوڵدانی بۆ دەستگەیشتن بە چەکی ناوکی دەکات.
جێی ئاماژەیە کە لەهەمان کاتدا ئێلیوت ئابرامز، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران، لە وتووێژ لەگەڵ واشینگتۆن فێریبێیکن گوتی: ئەمریکا لە بەرنامەیدایە بە ئامانجی پێشگرتن لە بەستنی هەر جۆرە ڕێککەوتنێک بەمەبەستی کڕینی چەکوچۆڵ لەگەڵ ڕێژیمی ئێران، دژبە بەو کەسانەی بۆ دروستکردنی ئەم شێوە ڕێککەوتنانە لەگەڵ ئەو ڕێژیمە گەمارۆگەلێکی توندتریان دەخرێتە سەر.