پۆلیسی ئاسایشی گشتیی تاران: ئەو کەسانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەرپۆش (حجاب) ڕەچاو نەکەن لەلایەن پۆلیسەوە بانگ دەکرێن و سزا دەدرێن.
عەلی زولقەدر بەرپرسی پۆلیسی ئاسایشی گشتیی تاران، ڕایگەیاند کە ئەو کەسانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بیانهەوێ سەرپۆش ڕەچاو نەکەن لەلایەن پۆلیسە بانگ دەکرێن و ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد ئەو کەسانەی کە تاوانبارن و هەوڵ بدەن بە دروستکردنی باند و گرووپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئاژاوە بنێنەوە مەحکووم دەکەین و سزا دەدرێن.
شایانی باسە کە کاربەدەستانی حکوومەت، پۆلیس و دەزگای دادی ڕێژیم بە بیانوی جۆراوجۆر بە دەستێوەردان و چوونە ناو چوارچێوەی ژیانی شارۆمەندان، بەردەوام خەریکی شێواندنی ژیان و تێکدانی ئاسوودەیی خەڵکی کۆمەڵگەن و ئەوەش یەکێکە لە پەڵەڕەشەکانی نێو چاوانی دەزگای بە ناو دادی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە کارێکی نەشیاو دێتە ئەژمار.