له کۆبوونه‌وه‌و دیدارێکی نێوان هه‌یئه‌تێکی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له هه‌ولێرو ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریە گرینگ‌ترین بابه‌ته‌کانی ڕۆژی پێوه‌ندیدار به کوردستان تاوتوێ‌کران.
رۆژی چوارشەممە ٢٦ی سەرماوەز ( ١٦ی دێسامبری ٢٠١٥ ) شاندێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان پێکهاتوو لە ئیبراهیم زێوەیی‌و حسن کاکیلی سەردانی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستانی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریەیان لە شاری هەولێر کرد‌و لەلایەن شاندێکی میوان بە سەرۆکایەتیی” بێهجت بەشیر” ەوە پێشوازییان لێ‌کرا.
لەو دیدارەدا کۆمەڵێک پرس‌و بابەتی پێوەندیدار بە گۆرانکاری‌و ڕووداوه‌کان له کوردستان‌و ناوچە، شەری داعش‌و ڕیزبەندیی زلهێزە جیهانییەکان بەرانبەر بە روداوەکانی رۆژهەڵاتی نێوەراست کە حیزبە سیاسییه‌کانی هه‌ر چوار به‌شی کوردستانیشی گرتۆتەوە، هاتنە بەر باس‌و تاوتوێ کران.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و دیداره‌دا بە شێوەی گشتیی پرسی کورد لە هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان بە لەبەر چاوگرتنی هەستیاری بارودۆخەکە باسیان لێکراو و دوو لایەن هەماهەنگی، هاوکاریی حیزب‌و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانیان بە لەبەر چاوگرتنی دۆخ و تایبەتمەندیی هەر کام لە پارچەکان بە بێ دەستێوەردان لە کاروباری یەکتر لە پێناو چوونە پێشێی پرسی کورد به پێویست زانی.
لە کۆتایی دیداره‌که‌شدا دوو لایەنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان‌و ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریە به‌رده‌وامیی ئەو جۆرە دیدار‌و پێوەندییانەیان بە پێویست زانی‌و پێداگریش لە سەر بەهێزترکردنی پێوەندیی دوو لایەن کرایەوە.