رۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەک بە ناوی “مەلا جەمشید حەمیدی” خەڵکی گوندی “شاوانە”ی شنۆ، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێزەچەکدارەکانی ڕێژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و هیچ زانییارییەکیان لەو بارەوە بە بنەماڵەکەیان ڕانەگەیاندوە، مەلا جەمشید پاش دەسبەسەرکرانی بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کراوە.
شایانی باسە کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی “مەلا جەمشید حەمیدی” هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.