وەزارەتی ڕێگاوبانی ڕێژیمی ئێران کەوتە بەر هێرشی سایبێری ئیسرائیل و تەواوی سیستمەکەی تێکچووە و حەوتووی ڕابردووش بە تەواوی بەندەری باشووری ئێران لە ئاکامی ئەو هێڕشە سایبێریەدا داخرا.
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو٢٣ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، بەڕێوەبەرایەتی یارمەتیدەران و هەماهەنگی ڕووداوەکانی یارانەیی “ماهێر” لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند کە لە چەند کاتژمێری ڕابروودا، دوو ڕێکخراوی دەوڵەتی لە ئێران کەوتە بەر هێرشی سایبێری ئیسرائیل.
بەپێی هەواڵەکان لە درێژەی هێرشە سایبێرییەکانی رۆژی چوارشەممەی ڕابردوودا بۆ سەر خاڵە سنوورییەکان و گومروکەکانی باشووری ئێران، تەواوی سیستمی ئەو ناوەندانەی لە ناو بردووە.
هەروەها بەپێی زانییارییەکانی جێگری گومروکی ڕێژیم ، زانییارییەکانی ئەو ناوەندە بە گشتیی لە لایەن هەکێرەکانەوە دزراون .
شایانی باسە کە ئەمە چەندەمین جارە کە ئیسرائیل سەرکەوتوو دەبێ لە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ناوکی و ناوەند و سیستمە هەستیارەکانی ڕێژیمی ئێران و گورزێکی گەورەیان لێدەوەشێنێ و جارو باریش میدیاکانی ئیسرائیل و بەرپرسانی ئەو وڵاتە ناڕاستەوخۆ باسی ئەو هێرشانەیان کردووە بەڵام تا ئێستا ئیسرائیل بە شێوەیەکی فەرمی ئەو هێرشانەی وە ئەستۆ نەگرتووە.