شۆڕای شاری سنه شاره‌داری ئه‌و شاره‌ی ئیستیزاح کرد‌و ئه‌و بهرپرساتییهی لێستاندهوه.
سه‌ید بههائهدهین حوسێنی، سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی فه‌رهه‌نگیی شوڕای شاری سنه ده‌ڵێ شاره‌داریی سنه هه‌ر له مێژساڵه ناکارامه، بێ به‌رنامه‌و به‌دوور له هه‌رچه‌شنه زانین‌و پسپۆڕییه‌ک به‌ڕێوه‌چووه.
ئه‌و ده‌ڵێ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له شاردا زۆر که‌سی لێهاتوو، خوێنده‌وارو شاره‌زا به بڕوانامه‌ی دوکتوڕا له شاردا هه‌یه، به‌ڵام له ئێستادا تاقه یه‌ک دوکتوڕا له به‌شه‌کانی پێوه‌ندیدار به کاری شاره‌داری له هیچ به‌شێکدا نییه‌و ئه‌وه‌ش هه‌مووی ئاکامی قازانجویستیی به‌ناحه‌قی به‌ڕێوه‌به‌رانی پێشووی شاره‌داری بووه.
سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی فه‌رهه‌نگیی شوڕای شاری سنه گوتی: که‌میی بودجه، نیزیکبوونه‌وه له سه‌روبه‌ندی ههڵبژاردنهکانو نه‌بوونی به‌ربژێرێکی باش بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌دار هۆکاری دژایه‌تیی چه‌ند ئه‌ندامێکی شوڕای شار بۆ لێپرسینه‌وه‌و ئیستیزاحی شاره‌دار بووه.
شایانی باسه له کۆتایی ئه‌و دانیشتنه‌دا لابردنی شاره‌دار خرایه ده‌نگدانه‌وه که به ٩ ده‌نگی دژ ناوبراو وه‌لانراو؛ دواتر لوقمان حه‌یده‌ری وه‌ک سه‌رپه‌رستی شاره‌داریی سنه دیاری‌کرا.