زیندانییه‌کی سیاسیی کورد دوای کێشانی دوو ساڵ زیندان له زیندانی ناوندیی بۆکان ئازاد بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی موکریان، سه‌ید محه‌ممه‌د حوسێنی که به تۆمه‌تی پێکهێنانی کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه به دژی ئه‌منیه‌تی نیشتمانیی به دوو ساڵ زیندان‌و هه‌روه‌ها کڕین‌و فرۆشتنی چه‌ک به ٤ ساڵ زیندان حوکم درابوو، حه‌وتوی ڕابردوو دوای کێشانی دوو ساڵ زیندان له ماوه حوکمه‌که‌ی ئازاد بوو.
سه‌ید محه‌ممه‌د حوسێنی ڕۆژی ١٧ ی خه‌رمانانی ٨٦ له شاری بۆکان ده‌سبه‌سه‌رو دوای دادگایی‌کردنی له لقی یه‌کی دادگای شۆڕشی مه‌هاباد به بڕیاری قازی چابوک سه‌رجه‌م سزای ٦ ساڵ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پا.
ناوبراو له ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٢داو دوای یه‌کلابوونه‌وه‌ی حوکمه‌که‌ی خرایه زیندانه‌وه‌و ساڵی ڕابردوو له سه‌ر داوای خۆی‌و به پشتبه‌ستن به مادده‌ی ١٣٤ی ڕێوشوێنی نوێی سزادان‌و هه‌روه‌ها لێخۆشبوو‌ن له تاوانی هیندێک له تاوانباران به‌بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان ٤ ساڵ له ماوه حوکمه‌که‌ی که‌م کرایه‌وه.
ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه، ١٦ ی سه‌رماوه‌ز سه‌رجه‌م دوای ٢ ساڵ مانه‌وه له زیندان ئازاد کرا.