هاوکات لە گەڵ بڵاو بوونەوەی هەواڵەکان لە هەمبەر کەمیی دەوا و دەرمان لە ئێران ، دەزگای زانیارییەکانی سپای عێراق، هەواڵی دەسبەسەرداگرتنی گەورەترین باندی قاچاخی دەوا و دەرمانی لە ئێرانەوە بۆ خاکی عێراق بڵاو کردەوە.
دەزگای زانیارییەکانی عێراق بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە بارێکی گەورەی قاچاخی دەوا و دەرمان کە پێکهاتوو لە سەد هەزار جۆر دەوا و دەرمان بووە، لە ناو ١٩ ماشینی بارهەڵگر کە بە شێوەی قاچاخ لە شاری خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە دەیانویست خۆیان بگەیننە ناو بازارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی بەسەر دا گیراوە .
شایانی باسە کە خەڵکی ناوخۆی ئێران بە هۆی کەمی دەوا و دەرمانەوە ڕۆژانە بە سەدان کەس گیانی لە دەس دەدا کە چی لەملاوە سپای پاسداران دەوا دەرمان بە قاچاخ ڕەوانەی وڵاتانی دەوروبەر بەتایبەت عێراق دەکا.
جێگای ئاماژەیە کە نرخی ئەم دەوا و دەرمانانە کە لە لایەن سپای عێراقەوە دەستی بەسەردا گیراو زیاتر لە چەندین میلیۆن دۆلار بەراورد کراوە و ئەمە لە کاتێکدایە بە هۆی بەرپرسانی دز و گەندەڵی ڕێژیمی ئێرانەوە بە ڕۆژانە سەدان کەس بە هۆی کەمی دەوا و دەرمانەوە گیان لە دەس دەدەن و بەرپرسانی دز و جینایەتکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران گەمارۆکانی ئەمریکا بە هۆکاری کەمیی دەوا و دەرمان ناودەبەن و لە لایەکی دیکەوە ئەم شێوە قاچاخە و بەو قەبارە گەورەیەوە تەنیا لە ڕێگای بەرپرسانی ڕێژیم و بە تایبەت سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە دەتواندرێ ببردرێتە وڵاتێکی دیکەوە.