ترامپ دەڵێ: ئەمریکا ئیزن بە کۆماری ئیسلامیی ئێران نادا لە ئاژاوەگێڕییەکانی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا بەدەوام بێ هەربۆیە گوشارەکانی بۆ سەر ئەو ڕێژیمە زیاتر دەکا.
ترامپ جاریکی دیکە وتی: ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا سەرکەوتوو بم بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بە زۆترین کات پێوەندیم پێوە دەکەن داوای ڕێککەوتنم لێ دەکەن، ئابووری ڕێژیم بە تەواوەتی وێران بووە و هەڵوەشاوەتەوە بە جۆرێک کە بەرهەمهێنانی ناخۆییان زۆر دابەزیوە، ئێمە ئەمەمان ناوێت ئێمە دەمانهەوێت ئابوورییان لە نێۆخۆ بە هێز بێت بەڵام ئیزن نادەین کە دەستیان بە چەکی ناوکی ڕابگا.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: رێککەوتنی ناوکی ١٥٠ میلیارد دۆلاری بۆ ئێران هێناو و ڕێژیمی ئێران هەموو ئەو پارەیەی خەرجی تێرۆریستەکان کرد و یەک میلیارد و ٨٠٠ میلیۆن دۆلاریشمان پێیاندا بەڵام ئەوان نەیانتوانی ئابوورییەکەیانی پێ بەهێز بکەن بەڵکوو زیاتر هەوڵیان دا کە پشتیوانی لە تێرۆریزم لە جیهان و ناوچەکەدا بکەن.
ترامپ دەڵێ: بەربەرەکانێ من تەنیا لە گەڵ بایدێن و بنەماڵە گەندەڵەکەیدا نییە ، بەڵکوو ئێمە لە گەڵ راگەیاندنە گەندەڵەکان و کۆمپانیا گەورەکان لە بەربەرەکانێداین و ئەمریکا ئیزن بە کۆماری ئیسلامیی ئێران نادا لە ئاژاوەگێڕییەکانی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا بەدەوام بێ، هەربۆیە نابێ بایدن و حیزبەکەی بیبەنەوە.