ڕووداوی کار لە کوردستان بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێک و برینداربوونی کرێکارێکی دیکە.
بەپێێ هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز) ، ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەزبەری ١٣٩٩، کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی عوسمان عەبدوڵلازادە لە کاتی کارکردن لە بینایەکی لەو شارە بە هۆی بەر بوونەوە لە سەربان گیانی لەدەستدا.
لەلایەکی دیکەشەوە، ڕۆژی سێ شەممە ٢٢ی ڕەزبەر، کرێکارێکی خەڵکی شاری سنە بەناوی “مەولوود خانی” کاتی کارکردن لە ئاوایی “شیان” سەربەو شارە سەرقاڵی کارکردن بوو، بە هۆی ڕووداوی کارەوە بە سەختی بریندار دەبێ و بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری ئەو شارە دەگوازرێتەوە کە هەتا ئێستا دۆخی تەندروستیی ناوبراو ناجێگیرە و جێگای مەترسییە.