كارناسانی كومیته‌ی گه‌مارۆی شورای ئه‌منیه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن كه تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالستیكی “عیماد” له لایه‌ن ئێران پێشێلكردنی گه‌مارۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دژی ئه‌م وڵاته بووه.
كومیته‌ی گه‌مارۆی شوڕای ئه‌منیه‌ت ده‌ڵێ مووشه‌كی عیماد به كه‌ڵكوه‌رگرتن له تێكنۆلۆژیی مووشه‌كه‌كانی بالستیك دروست كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كارناسانی كومیته‌ی گه‌مارۆی شورای ئه‌منیه‌ت، تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی عیماد پێشێلكردنی پاراگرافی نۆیه‌می بڕیارنامه‌ی ١٩٢٩ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دژی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه.
ئێران له ١٨ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ مووشه‌كی باڵستیكی عیمادی تاقی كرده‌وه. به‌دوای ئه‌مه‌دا ئا‌مریكا، بریتانیا، فه‌رانسه‌و ئاڵمان له ڕۆژی ٢٩ی ڕه‌زبه‌ردا داوایان له كومیته‌ی شوڕای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد كه به‌دواداچوون بۆ پێشێلكردنی بڕیارنامه‌ی گه‌مارۆكانی ئه‌م ڕێكخراوه بكه‌ن. ئه‌م ٤ وڵاته له نامه‌یه‌كدا كه باس له ورده‌كارییه‌كانی هاویشتنی ئه‌م مووشه‌كه ده‌كا، گوتبوویان كه مووشه‌كی عیماد توانای هه‌ڵگرتنی چه‌كی ناوكیی هه‌یه.
بڕیارنامه‌ی ١٩٢٩ی ڕێكخراوی نهتهوهییهكگرتووهكانو به تایبه‌ت پاراگرافی نۆیه‌م، ئیزن به ئێران نادا كه ئه‌و جۆره مووشه‌كانه تاقی بكاته‌وه كه توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ناوكیی هه‌بێ.
ئاكامی كارناسانی كومیته‌ی گه‌مارۆی شورای ئه‌منیه‌ت ده‌توانێ گه‌مارۆی زیاتر بخاته سه‌ر ئێران، به‌ڵام دیپڵۆماتهكان له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن كه له‌وانه‌یه به هۆی ڕێككه‌وتنی ناوكیی ئێران‌و زلهێزه‌كان ئه‌م وڵاته سزا نهدرێو به خشکه لێی تێپه‌ڕن.