فارسی
English
ئەمڕۆ شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 15ی ئاب ساڵی 2026 | کاتژمێر 16:57
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

“زانیاری بۆ ڕزگاری” و “قوتابخانە سەنگەرمانە”

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/10/16
in ئەدەب, هزروکولتور

ئەحمەد ڕەحمانی

“زانیاری بۆ ڕزگاری” و “قوتابخانە سەنگەرمانە” لەو دروشمە جوانانە بوون کە کاتی خۆی لە قوتابخانەکانی شۆڕشدا ھەڵ‌داوەسران و قوتابییان بەم دروشمانە بۆ داھاتوو پەروەردە و گۆش دەکران. سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران و ڕەوینەوەی ترسی حوکمی پاشایەتی بە تایبەتی لە کوردستاندا بوو بە ھۆی بووژانەوەی بواری فەرھەنگی و کولتووری و جارێکی تر بە بیروھزری کوردانەوە دەرگای خوێندنگە و قوتابخانەکان بە ڕووی شەیدایانی فێربوونی زمانی زگماکی کوردی خرانە سەر پشت و لە ماوەیەکی کورتدا گۆڕەپانی قوتابخانەکان لە قوتابییان جمەی ھات و سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب بوو بە وێردی سەرزمانی قوتابیان و شنەی ئازادی باڵی بەسەر نیشتیماندا کێشا .

زۆری نەخایاند پەڕتووکی کوردی بۆ قوتابخانەکان لە لایەن شۆڕشەوە بە ڕێژەیەکی باش چاپ کران و قوتابیان مژووڵی خوێندن و مامۆستایانی شۆڕش ئەرکی وانە وتنەوەیان گرتە ئەستۆ. لە شار و شارۆچکە و ناوچەکاندا مەڵبەندی ڕاھێنان بۆ زمانی کوردی دانران.

زمانی کوردی لە ماوەیەکی زۆر کورتدا پەرەستاندنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و فێرخوازان بە تامەزرۆییەوە ڕوویان لە مەڵبەندەکانی خوێندن دەکرد، سرودی نیشتیمانی لە لایەن قوتابیانەوە لەبەر دەکران و لە بۆنە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکاندا دەگوترانەوە، ئەمە دەست‌پێکێکی باش بوو بۆ بووژانەوەی زمانی کوردی کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا تاکوو ئەو سەردەم یاساغ بوو .

لەم نێوەدا ئەرکێکی گران کەوتە سەر شانی ئەو خەمخۆرانەی کە شۆڕشیان بەڕێوە دەبرد، چ لە دابین کردن و چاپ کردنی پەڕتووکی کوردی، چ لە خوولی ڕاھێنان بۆ مامۆستایانی شۆڕش و دابین کردنی کەرستەکانی خوێندن .

ئەو ھەلومەرجەی کە ئەو سەردەم بە ھیممەتی شۆڕش و بیری ئازادیخوازانی نیشتیمان ھاتە کایەوە بوو بە دەرفەتێکی باش بۆ خۆ پێگەیاندن و تۆکمە کردنی زمانی کوردی، ھێدی ھێدی پەرەوردەیی لە زمانەوە ڕووی لە چەمکەکانی تری فەرھەنگی و کولتووری کرد و  وەگەر کەوتنەوەی یەکیەتیی لاوان لەو سەردەمدا لە ھەموو شار و شارۆچکەکان و ھەتا لە گوندکانیش ڕەخسانی بوارێکی باش بوو بۆ شانۆ، سروودی شۆڕشگێڕی و بە گشتی خۆ جۆشدان گەڵ ئەو سەردەمی خەباتدا .

دوای ئەوەی کە ھێرشێکی بەربڵاو لە لایەن حکومەتی ناوەندی کرایە سەر کوردستان و شەڕێکی سەخت و خوێناوی بۆ پاراستنی خاکی کوردستان دەستی پێکرد، قوتابخانە و خوێندنگاکانیش کەوتنە قۆناغێکی تر، بەڵام شۆڕش لە گەڵ ئەوەی لە ھەموو ناوچەکاندا کە حاڵی بەرگری و شەڕدا بوو، بواری پەروەردەی فەرامۆش نەکرد و کۆڕی پەروەردە و فێرکردنی سەراسەری لەو سەردەمدا ڕۆڵێکی گەلێک گرینگ و بەرچاوی بینی، ئەو جار مامۆستایانی شۆڕش لە لایەکەوە کە مامۆستا بوون و مژووڵی وانە وتنەوە بوون، لە لایەکەی تریشەوە چەکی شەڕەفی پێشمەرگانەیان لە شاندا بوو قۆناغ بە قۆناغی شۆڕش ئاوێتەی شۆڕش بوون و ئەرکەکانی خۆیان بە باشترین شێوە بەڕێوە دەبرد. سەرەڕای ھەموو ئەو سەختی و دژواریانەی کە دەھاتە سەر ڕێگەیان لەو سەردەم دا، بەڵام قوتابی و قوتابخانەکانیان لە یاد نەکردن و دروشمەکانی زانیاری بۆڕزگاری و قوتابخانە سەرنگەرمانە ھەروا دروشمی سەر زاری قوتابیان بوون و بۆ داھاتووی خەبات خۆیانیان پێ تەیار دەکرد .

Tags: ئەحمەد رەحمانی، پەروەردە، شۆڕش، زمانی کوردی

Related Posts

ئەدەب

بۆ حەکیمی دەردان

5 ساڵ ago
ئەدەب

ڕێگەی قودس بە مۆسکۆدا نزیکترە

5 ساڵ ago
ئەدەب

کوردستانی خوێناوی”ی ئازا سکری

5 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist