وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریكا‌و ڕووسیه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا له موسكۆ باسیان له ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی خولی داهاتووی وتووێژه‌كانی ئاشتیی سووریه له مه‌قه‌ڕی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆرك كردوه.
جۆن كێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریكاش پاش دیدار له‌گه‌ڵ وێلادیمیر پووتین، سه‌ركۆماری ڕووسیه، باسی له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م “به‌ستێنه هاوبه‌شانه” كردووه كه پێوه‌ندییان به‌م مه‌سه‌له‌وه هه‌یه كه كام گرووپی ئۆپۆزیسیۆن ده‌بێ له دانووستانه‌كانی ئاشتیی سووریه‌دا به‌شدار بن.
سه‌فه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا حه‌وتوویه‌ك پاش سه‌فه‌ر بۆ ڕیاز، پێته‌ختی عهرهبستانو به مه‌به‌ستی نزیك كردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌م دوو لایه‌نه و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه بووه.
سێرگی لاورۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه‌ش له پرێسكۆنفرانسێكی هاوبه‌شدا گوتی: ئێمه به ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ین كه بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی به‌به‌شداریی وهزیرانو گرووپه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له نیۆیۆرك به‌ڕێوه بچێ. هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێ له كۆتایی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی سه‌رجه‌م ئهندامانو گرووپه به‌شداربووه‌كان بتوانین ڕه‌شنووسی بڕیارنامه‌یه‌ك بۆ شوورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده بكه‌ین.
پێگه‌و ڕۆڵی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌ركۆماری ڕووسیه له داهاتووی سیاسیی ئه‌م وڵاته یه‌كێك له خاڵه هه‌ره گرینگه‌كانی كێشه‌ی نێوان موسكۆو باقی ئه‌ندامانی به‌ره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به ڕێبه‌رایه‌تیی ئامریكایه.