مستەفا موعین: باری قورسی ژیان، هەڵاوسانی ئابووری، گرانی و بێکاری، دەبنە هۆکاری بنەڕەتی بۆ ناڕەزایەتی و هەستانەوەی خەڵک بە دژی ڕێژیمی ئێران
بەرپرسی شۆرای باڵای نیزام پزیشکی ئێران، بە جەختکردنەوە لە سەر ئەوەیکە بەم زوانە لە ئێران ناڕەزایەتی و هەستانەوەی گشتیی خەڵک دەسپێدەکاتەوە ڕایگەیاند کە باری قورسی ژیان، هەڵاوسانی ئابووری، گرانی و بێکاری، کێشەی ئابووری خەڵک و بەڕێوەنەچوونی ژیانی ڕۆژانەیان و ناکارامەیی و وڵام نەدانەوەی بەرپرسانی گەندەڵ و مەجلیسی تازە بە خواست و ویستەکانی خەڵک، هۆکاری سەرەکییە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵک و هەستانەوەیان بە دژی ڕێژیم.
مستەفا موعین، ڕۆژی سێشەممە٢٢ی ڕەزەبەری ٩٩ی هەتاوی لە وتووێژێکدا لە گەڵ ڕۆژنامەی”شەرق” ڕەخنەی توندی لە بەرپرسانی باڵای ڕێژیمی ئێران بە تایبەتی ڕۆحانی گرت و ڕایگەیاند کە جێبەجێ نەکردنی بە ڵێنیەکانتان لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا، ناکارامەیی بەرپرسانی باڵای ڕێژیم، دڕۆ کردنی بەرپرسانی ڕێژیم لە گەڵ خەڵک لە کاتی تەشەنە سەندنی پە تای کۆرۆنادا و بە وتنی ئەوەیکە، گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا، گوشارێکی قورسی خستۆتە سەر باری ژیانی خەڵکی بێ دەرەتان و هۆکاری سەرەکییە بۆ ناڕە زایەتی خەڵک، هەر وەها دڕۆ و چەواشە کارییەکانی باڵی بناژۆخواز و بانگەواز و بەڵێنی پڕو پووچ و کڵاو لە سەر نانی خەڵک و یاریکردن بە کەسایەتی و ئاوەزی خەڵک لە باری سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٤٠٠، هۆکارێکی دیکەی سەرهەڵدانی نارەزایەتییەکانە.
بە وتەی ناوبراو، تائێستا کۆمەڵگەی ئێرانی، هیچ هەڵوێست و کاردانەوەیەکیان لە هەمبەر هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە ئێراندا نییە و کەس ئامادە نیە بچێتە سەر سەندووقەکانی دەنگدان و دەنگیان پێ بدات.
موعین دەڵێ: تەشەنە سەندنی پەتای کۆرۆنا و گەمارۆ قورسە ئابورییەکانی ئەمریکا و هەڕەشەکانی بۆ سەر ڕێژیمی ئێران، بوونەتە هۆکارێک کە ڕێژیمی ئێران سەرپۆش لە سەر خواست و ویستەکانی خەڵک لە ئێران دابنێ.
ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بە باری قورسی گوزەران و بژێوی ژیانی خەڵک و دڕۆ و چەواشەکارییەکانی بەرپرسانی گەندەڵی ڕێژیمی بە هۆکاری سەرەکی شەپۆلی تازەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە ئێران ناوبرد.
ناوبراودەڵێ: تا ئێستا بەرپرسانی ڕێژیم بە ڵێنی زۆریان بە خەڵک داوە و جێبەجێیان نەکردووە، بەڵام ئەم جارەیان هەڵوێستی خەڵک زۆر جیاوازترە تازە خەڵک لە زیندان و ئەشکەنجە و تەنانەت مردنیش ناترسێ و ئەم شتانە ناتوانێ خەڵک بۆ گەیشتن بە ماف و ویستەکانیان ڕابوەستێنێ و دەبێ بە رپرسانی ڕێژیم بۆ مانەوەی خۆیان لە سەر تەختی دەسەڵات چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشە و گرفتەکانی خەڵک بدۆزنەوە.