فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانیی ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ڵێ بۆ كڕینی تانكی مۆدێل “تی٩٠” له‌گه‌ڵ ڕووسیه که‌وتوونه‌ته دانوستان. پێشتر ڕووسیه باسی له ڕاده‌ستکردنی قه‌ڵغانی موشه‌کیی ئێس‌٣٠٠ به ئێران كردبوو.
ئه‌میر ئه‌حمه‌دڕه‌زا پوورده‌ستان، فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانیی ئه‌رته‌شی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌ز گوتی ئه‌م پێشنیاره به ستادی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان كراوه كه تانكه تی ٩٠هكان له ڕووسیه بكڕن.
ناوبراو هه‌روه‌ها پشتڕاستی كرده‌وه كه بابه‌تی کڕینی چه‌کی ئینفڕادیو پارچه پێویسته‌كانی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانیش له ده‌ستووری كاردا گونجێندراونو ئه‌گه‌ر ستادی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان په‌سندی بكا، ئه‌م كه‌رسته‌و چهکو چۆڵانهش له ڕووسیه ده‌كڕدرێن.
فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانیی ئه‌رته‌ش ده‌ڵێ له‌گه‌ڵ لایه‌نی ڕووسی قسه له سه‌ر كڕینی کۆمه‌ڵێک تانكی تی ٩٠ كراوه.
ڕووسیه له ساڵی ١٩٩٢وه تانكی تی ٩٠ دروست ده‌كا. كێشی ئه‌م تانكه زیاتر له٤٦ تۆنه‌و به ٣ كه‌س ههڵدهسووڕێو توانای عه‌مه‌لیاتیی هه‌یه. خێرایی ئه‌م تانكه له كاتژمێرێكدا نزیكه‌ی ٦٠ كیلۆمیتره. شایانی باسه نرخی ئه‌م جۆره تانكه له نێوان ٣ تا ٤ میلیۆن‌و ٥٠٠ هه‌زار دۆلار مه‌زنده كراوه.