ئەندامێکی دێرین و دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوی “حاجی ڕەحمان مینایی” لە گوندی “سەیداوە”ی بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی رەزبەری ٩٩ی هەتاوی، حاجی “ڕەحمان مینایی” خەڵکی گوندی سەیداوەی” دارگردەڵە” سەر بە شاری بۆکان دڵە پڕ ئاوات و گەورەکەی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت و ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شایانی باسە کە حاجی”ڕەحمان مینایی” یەکێک لە تێکۆشەرانی دێموکرات لە بنەماڵەیەکی دێموکراتدۆست و نیشتمانپەروەر بوو کە لە ساڵەکانی دەیەی ٦٠ و ٧٠ ی هەتاویدا ئەندامێکی چالاک و هەڵسووڕی حیزبی دێموکرات بووە لە ناوچەکەدا،پیاوێکی نیشتمانپەروەر، دڵسۆز و خاکی و خەڵکی بوو و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بووە و ماڵەکەی هەمیشە جێگای حەسانەوە و یارمەتیدانی پێشمەرگە بوو،ناوبراو تا کاتی ماڵاوایی دڵەگەورە و پڕ هێواکەی بۆ ئازادی کوردستان لێیدەدا و بۆ چرکە ساتێکیش لە ڕێگا و ڕیبازەکەی لاینەدا و هیوا و ئامانجەکانی کاڵ نەبوونەوە.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی”ڕەحمان مینایی”یەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و خزم و کەسو کاری حاجی ڕەحمان دەکەین و و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.