عه‌ره‌بستان پاش ٢٥ ساڵ باڵوێزخانه‌ی خۆی له عێراق كرده‌وه. عه‌ره‌بستان پاش هێرشی عێراق بۆ سه‌ر كوه‌یت باڵوێزخانه‌ی خۆی له‌م وڵاته داخستبوو.
كرانه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له عێراق له حاڵێك دایه كه كاربه‌ده‌ستانی عێراق چه‌ندین جار عه‌ره‌بستانیان به پشتیوانی له گرووپی داعش‌و په‌ره‌سه‌ندنی تواناکانی ئه‌و گرووپه تاوانبار كردوه.
له لایه‌كی دیكه عه‌ره‌بستان قه‌راره كه كۆنسۆلگهرییهكیش له هه‌ولێر، پێته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه.
مه‌سعود باڕزانی دوو حه‌وتوو له‌وه پێش سه‌ردانی عه‌ڕه‌بستانی کرد‌و له‌لایه‌ن پاشای عه‌ڕه‌بستانه‌وه پێشوازیی گه‌رمی لێ‌کرا. له‌و سه‌ردانه‌ی بارزانیدا لەسەر په‌ره‌پێدان به پەیوەندییەکانی سعودیەو هەرێمی کوردستان‌و چۆنیەتیی رووبەڕبوونەوەی داعش‌و ئاڵوگۆرهکان له رۆژهه‌ڵاتی نیوه‌ڕاست ئالوگۆری بیروڕاو ڕێککه‌وتن کرا.
شایانی باسه كه ئه‌گه‌رچی عه‌ره‌بستان سوننی‌و، زۆرینه‌ی عێراق شیعه‌یه‌و ئێران و گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك به تاران نفووزی زۆریان هه‌یه، به‌ڵام پێوه‌ندیی نێوان ریازو به‌غدا ئێستاش گرژیی زۆری تێدا ماوه.