وەزیری دەرەوەی سوئێد داوای لە تورکیە کرد مافی کورد و بە تایبەت کوردانی ڕۆژئاوا پێشیل نەکا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوئێد هێرشی توندی كرده سه‌ر مه‌ولود چاوشئۆغڵوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و داوای له تورکیە كرد له ئازه‌ربایجان و سووریە بكشێته‌وه و پێشێلكارییه‌كانی به‌رامبه‌ر مافی هاووڵاتییانی كورد ڕابگرێت.
له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له “ئانکارا”ی پایته‌ختی توركیە له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوش ئۆغڵوو، ” ئان لیندی” وزیری ده‌ره‌وه‌ی سوئێد هێرشێكی توندی كرده سه‌ر توركیە و پارتی داد و گه‌شه‌پێدان “ئاكپارتی”ـی به هه‌ڵگیرساندنی ململانێ له سووریە، لیبی و هه‌رێمی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باغ تۆمه‌تباركرد، وێڕای تۆمه‌تباركردنی به به‌رده‌وامیدان به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری وڵاتانی كه‌ناراوی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست.
ناوبراو داواشی له توركیە كرد، هێزه‌كانی “كه به داگیركەر ناوی بردن” له خاكی سووریە بكشێنێته‌وه و تورکیەی به به‌رپرس له دابه‌شكردنی خاكی سووریە و چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد له سووریە و تورکیە تۆمه‌تبار كرد و گوتیشی: زیادبوونی پێشێلكارییه‌كان و هه‌ڵمه‌تی ره‌شبگیری به‌رنامه بۆ داڕێژراو له دژی گه‌لی كورد له ناوخۆی توركیەش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێونەتەوەییەکانە.