ڕێژیمی ئێران ڕێکۆردی ئێعدامی ڕۆژنامەنووسانی جیهانی شکاندووە
ڕێکخراوەی جیهانیی هەواڵنێرانی بێسنوور ڕۆژی ١٩ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی لە ڕاپۆرتێکی ورد و تێرو تەسەڵدا بە بۆنەی “ڕۆژی جیهانی دژایەتیی ئیعدام” سەبارەت بە زۆرترین ڕێژەی ئێعدامکراوان لە جیهاندا سەبارەت بە ڕێژەی لەسێدارەدراوان لە لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە گوتی: لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ٢٠ هەواڵنێر، ڕۆژنامەنووس و وێبلاگ نووس لە ئێران بە سێدارە سزدا دراون و بە پێی ئاماری فەرمیی ئەو ڕێکخراوەیە، ڕژیمی ئێران لە ماوەی ٥٠ سالی ڕابردوودا لە هەموو وڵاتێکی دنیا زیاتر هەواڵنێرانی لەسێدارە داوە.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەرلەسەرەتای قۆرخکردنی دەسەڵات لە ئێراندا هیچ یاسا و ڕێسا و پرەنسیپێکی نێونەتەوەیی و مرۆیی لە بەرچاو نەگرتووە و بەردەوامیش لە لایەن ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە جیهانییەکانەوە ڕەخنەی پێشێلکردنی مافی هاوڵاتیانی ئێرانی لێگیراوە بەڵام هیچ سزایەکی ئەوتۆی لە هەمبەر ئەو پێشێلکارییانەدا بەسەردا نەسەپاوە.