دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراو و بریندار کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری شاری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک پێکراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە ڕایگەیاند کە لە ئاکامی تەقەی هێزەچەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی” جۆجاڕ”ی سەلاسی باوەجانی بە ناوی ”وەزیر وەیسی“ بە سەختی بریندار بووە کە ئێستا لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.
لەلایەکی دیکەوە و هاوکات، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی ”محەمەد“ لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕیژیمی ئێران ئێران کوژراوە.