خوێندکارێکی کوردی خەڵکی سنە لە شاری تاران بەدەستی هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم گیانی لەدەستدا.
بە پێی ئەو هەواڵ و ڕاپۆرتانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە خوێندکارێکی لاوی خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران بە ناوی “کەژوان ئەڵماسی “لە کاتی کۆبوونەوەی خەڵکی تاران لە بەردەم نەخۆشخانەی” جەم” لەوشارە لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر دەکرێ و لە کاتی ڕاگواستن بۆ بەندیخانە و لە نێو ماشینی هێزەکانی ڕێژیمدا بە گولـلەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە گیانی لەدەستدەدا.
هەر بە پێی ئەو هەواڵانە ئیتلاعاتی ڕێژیم باوکی ناوبراویان بە ناوی ” ئێقباڵ ئەڵماسی”دەسبەسەر کردووە و گوشارێکی زۆریان خستۆتەسەر کە دەبێ مەرگی کوڕەکەی نەخاتە ئەستۆی کۆماری ئیسلامی و نەیکاتە میدیایی، هەر بەو بۆنەشەوە تا ئێستا تەرمی کوڕەکەیان بە بارمتە گرتووە.