به بۆنه‌ی ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ڕۆژی ئاڵا، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له شاری سه‌رده‌شت چالاكیی ته‌بلیغییان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان شه‌وی ٢٤ی سه‌رماوه‌ز به بۆنه‌ی ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له شاری سه‌رده‌شت لە گه‌ڕه‌كی سه‌رچاوه و سینه‌ما به بڵاوكردنه‌وه‌ی تڕاكتو وێنەی رێبەرانی شەهیدو دروشمی پێوه‌ندیدار یادو بیرەەریی پێشمەرگەو حەماسەکانی پێشمەرگەیان بەرز ڕاگرت.
چالاکیی تەبلیغی ئەندامو لایەنگرانی حیزب لە حاڵێک دایە کە سەرەڕای فشاری توندی ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە شارەکانی کامیاران، بۆکانو ڕەبەتیش بەو بۆنەیەوە چالاکیی تەبلیغی کراوە.