کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری ”نۆکان“ی شاری سەردەشت تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی گوندی”دارمەکۆن”ی سەردەشت بە ناوی” ڕەحمەت ئەمینی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە تۆندی بریندار بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەحمەت ئەمینی لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێکراوە و باسکی چەپی بە تۆندی بریندار بووە.
حاڵێکدا کە دزی و گەندەڵیی بەرپرسانی ڕێژیم گەیشتۆتە ئەوپەڕی خۆی و ڕۆژانە و بە ئاشکرا سەروەت و سامانی خەڵکی ئێران تاڵان دەکەن، لە سنوورەکانی کوردستانیش ڕۆژنییە کە لاوێکی کورد بە تۆمەتی پەیداکردنی بژێوی ژیان نەدرێتە بەر دەتریژی چەکدارانی خامنەیی و گیانی لێنەستێندرێ یان بریندار نەکرێ.