دایە “ئامینە ئازغ” دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات، لە شاری شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی هەینی ١٨ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوی شەهید” عومەر شەریفی” لە شاری شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
دایە ئامینە بە هۆی نەخۆشییەوە لە ئاوایی” پووشاوێ”ی سەر بە شاری شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد و بۆ هەمیشە دڵە گەوەرەکەی لە لێدان کەوت.
شایانی باسە کە شەهید”عومەر شەریفی” کادری تەشکیلاتی ناوخۆ بووە کە لە ساڵی ٧٤ی هەتاوی، لە زیندانی ورمێ بە دەستی جەلادە خوێنمژەکانی ڕێژیمی ئێران لە سێدارە درا و بۆ هەمیشە تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی گەڵ و نیشتمان بوو.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی دایە”ئامینە ئازغ” و خزم و کەس و کاری، پەژارەی خۆمان بۆ کۆچی دوایی ناوبراو دەردەبڕین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.