مامۆستا مەلا کەریم نەبی، کەسایەتی ئایینی و نیشتمان پەروەر، خەڵکی ئاوایی کەوپەڕی پیرانشار لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان رۆژی سێ شەممە ١٧ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی” مامۆستا مەلا کەریم نەبی “کەسایەتی ئایینی و نیشتمان پەروەر، خەڵکی ئاوایی “کەوپەڕ”ی پیرانشار کە لە ئاوایی “بەفرەوان” لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد مامۆستایەتی دەکرد، ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شایانی باسە کە مامۆستا مەلا کەریم یەکێک لەو کەساتییە نیشتمانپەروەر و ولات پارێزانە بوو کە بەردەوام سەردانی بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەکرد و ڕۆڵەکانی ئەم نیشتمانەی فێری کوردایەتی و نیشتمانپەروەری دەکرد و ڕێنوێنی دەکردن، هەر بۆیە چەندین جار لە لایەن ناوەندەکانی ئیتلاعاتی مەهاباد و” ورمێ” یەوە بانگهێشت و لێپێچینەوەی لێکرا.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا کەریمەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕیزیان و خزم و کەسوکاری ناوبراودەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.