مەهاباد قەرەداغی نووسه‌ر و شاعیر، چالاكوانی پرسی مافه‌كانی ژنان له هه‌رێمی كوردستان، به نه‌خۆشیی كۆرۆنا دوای هه‌فته‌یه‌ك له چاودێریكردن و چاره‌سه‌ركردنی له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به تووشبوانی كۆرۆنا ناسراو به نه‌خۆشخانه‌ی ئیماراتی، له شاری هه‌ولێر كۆچی دواییكرد.
ناو براو له بواری میدیا، شێعر، ئه‌ده‌ب، پرسه‌كانی توندوتیژی، مافی ئافره‌تان، كاری كردووه و چه‌ندین به‌رهه‌می چاپ و بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له ڕابردوودا بۆ ماوه‌یه‌ک ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بووه، بۆ كاروباری ئافره‌تان.
هەروەها سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری “شكار” بوو، كه تایبه‌ت بوو به پرسه کۆمەڵایەتییەکان و مافی ئافره‌ت و چه‌ندین به‌رهه‌می چاپكراوی له شێعر و چیرۆک و رۆمان له دوای خۆی به‌جێهێشتووه.
شایانی باسە کە مەهاباد قەرەداغی ساڵی ١٣٤٥ی هەتاوی لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە شارۆچکەی کفری لە گەرمیان لەدایک بووە هەر بەو هۆیەوە ناونراوە مەهاباد، لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە هۆگری ئەدەبیاتی کوردی بووە و دەستی بە نووسینی شێعر کردووە کەهه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر به هۆی تووشبوونی بە پەتای کۆرۆناوە گواسترابووه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و به هۆی كاریگه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی له ته‌مه‌نی ٥٤ ساڵیدا لە شاری هەولێركۆچی دوایی كرد.
جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو بە هۆی هەڵوێستە نیشتمانی و شۆڕشگێڕییەکانییەوە خۆشەویستی خەڵکی کوردستان و هەموو ئازادیخوازانی کورد بوو.