• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/10/10
جۆری بابەت: کوردستان

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان

خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
کۆر و کۆمەڵە مافیی مرۆڤی و پشتیوانیکار لە زیندانیانی سیاسی!

لەو ڕۆژییەوە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران شۆرشی نەتەوەکانی ئێرانی ڕەوگیر کرد و دامەزرا، ئێعدام وەک کلتورێکی سیاسی کۆمەڵایەتی ئەو سیستەمەی لێهات و هەموو ئەو کەسانەی بەجۆرێک بە دژی ئەو ڕێژیمە دەوەستانەوە یان بەرهەڵستی دەبوونەوە لەسێدارە دران. تیرباران و ئێعدامی لاوانی کورد بەدەستی سادقی خەلخالی نێڕدەی تایبەتی ئاغای خومەینی بۆ کوردستان لە ساڵەکانی ١٣٥٨، ئێعدامی ٥٩ لاوی مهابادی لە ساڵی ١٣٦٢ دیمەنی چەند کارەساتێکی بەکۆمەڵی دیاردەی ئێعدام بۆ کورد لە ئێران وێنا دەکات. بەرپرسانی قەزایی لە ئێران بەپاساوی جۆربەجۆری قەزایی و بەناوگەلی ئیسلامی وەک “محارب”، “بەغی” و “مفسد فی الارض” هەروەها بۆ پێش گرتن لە دیاردە دزێوەکانی کۆمەڵگا تەنیا لە حوکمی سێدارە کەڵک وەردەگرن و هیچ ڕێگایەکی دیکەی چاکسازی وەک وڵاتانی پێشکەوتوو نابینن. واتە “یاسای سزای ئیسلامی” بۆ زۆرێک لە تاوان و تۆمەتەکان دەبێتە پێوەر و کاری پێدەکرێ. بە پێی ئامارە جیهانی، ئێرانی و کوردستانییەکان ڕێژەی ئێعدام کردن لە ئێران لە چاو هەموو وڵاتانی گەردوون(بێ لە چین لە بواری حەشیمەتییەوە) پلەی یەکەمی وەبەر دەکەوێ و لەم نێوەشدا و لە ناو وڵاتی فرە پێکهاتەی ئەتنیکی ئێران بەداخەوە کورد زیاترین سزای ئێعدامی بەسەردا دەسەپێ بەجۆرێک کە دەتوانین بڵێین ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتەنیا نزیکەی سەتا ١٠ی سەرجەم ئێعدامییەکانی جیهانی وەبەر کەوتووە.
بە پێێ ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، لە شەش مانگەی یەکەمی ساڵی ١٣٩٩ لە کوردستان ٢٢ کەس بە تۆمەتی جۆراوجۆر و لەوانەش ٤ کەسی سیاسی لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دروان. هەر بە پێی ئەو ئامارانە تەنیا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ لە ساڵی ١٣٧٠ی هەتاوییەوە هەتا ١٣٩٨، ٥٢ کورد بە تۆمەتی کاروچالاکی سیاسی و ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لەسێدارە دراون. هەر لەمساڵدا لانیکەم دوو “مناڵ تاوانبار” بە ناوەکانی شایان سەعیدپوور و سینا محەمەدی لەسێدارە دران ئەگەرچی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی خۆی کۆنڤانسیۆنی مافی مناڵانی واژۆ کردووە بەڵام هەموو بەها و پرەنسیپە ئەخلاقی و جیهانییەکانی دەخاتە بەرپێی بەرژوەندییەکانی خۆی. هەر ئێستا چەندین کەسی کورد لە داڵانەکانی بەندیخانە پیس بووەکانی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا چاوەڕێی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامن بەجۆرێک ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە مانگی ڕابردوودا داوای ڕاگرتنی هەرچێ خێرای حوکمی سێدارەی محێدین ئیبراهیمی و شاکر بێهرووزی لە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەکات، کە بە تاوانی ساختە و پڕ لە قین، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.
ئێمە لە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ١٠ی ئۆکتۆبەر(١٩ی ڕەزبەر)ی ١٣٩٩ی هەتاوی، کە بە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوە بە دژی سزای ئێعدام پێناسە کراوە دەکەینە بەهانەیەک بۆ مەحکوم کردنی جارێکی دیکەی سزای ئێعدام لە کوردستان و داواکارین لە سەرجەم ناوەندە داکۆکیکارەکانی مافی مرۆڤ و هەموو ئەو لایەنە جیهانیانەی بە دژی سێدارە چالاکی دەکەن، گوشار بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بەڵکوو واز لە ئێعدام بە تایبەت سێدارەی کەسانی سیاسی و جیابیر بێنیت.
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان
١٩ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی بەرابەر دەگەڵ ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ی زایینی

تاگی بابەت: ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانکوردستان و ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist