مایک پۆمێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ: گەمارۆ تازەکانی ئەمریکا ڕووی لە بەرپرسە دز و گەندەڵەکانی ڕێژیمی ئێرانە کە سەروەت و سامانی خەڵکی ئەو وڵاتە دەدزن و خەرجی گرووپە تێرۆریستییەکانی دەکەن.
مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی هەینی ١٨ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، لە بەیاننامەیەکدا دوای پێشوازی لە گەمارۆتازەکانی ئەمریکا بۆ سەر سیستمی دارایی و بانکی ڕێژیمی ئێران وتی: ئامانج لەم گەمارۆتازانە کۆتایی پێهێنان بە ڕێژیمی ئێران و بەرپرسە دز و گەندەڵەکانی ئێرانە.
ناوبراو وتی: گەمارۆ تازەکانی ئێمە بە دژی ڕێژیمی ئێران و بەرپرسە دز و گەندەڵەکانی ئەو وڵاتەیە کە سەروەت و سامانی خەڵکی وڵاتەکەی خۆیان بە مەبەستی کاری تێکدەرانە و کردەوەیی تێرۆریستی و پشتیوانی دارایی لە گرووپە تێرۆریستەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان خەرج دەکەن و لە حاڵێکدا خەڵکی وڵاتەکەی خۆیان تووشی نەهامەتییەکی گەورە بوون و دەمانهەوێت بەم جۆرە ڕێژیمی گەندەڵی ئێران بە چووکدا بێنین.
هەروەها پۆمپێئۆ دەڵێ: ئەمریکا بە هەموو هێز و توانایەوە پشتیوانی لە خەڵکی بێ دەرتانی ئێران دەکا کە بەردەوام بوونەتە قوربانی زوڵم و ستەمی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران.
شایانی باسە کە وەزیری خەزانەداریی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاندبوو کە گەمارۆی تازەیان خستووەتە سەر ١٨ بانک و بەتەواویی سیستمی دارایی ڕێژیمی ئێران.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی: ئەمریکا سوورە لە سەر ئەوەیکە کۆتایی بە ڕێژیمی سەرەڕۆی ئێران بهێنێت.