حوسێن ڕاغفەر، ئابووریناسی ئێرانی ڕووبە سپای پاسداران کە لە ئێستادا لە ڕێگەی هێزەوە دەسەڵاتی وڵات بەڕیوە دەبات، دەڵی: لەسەر داهاتی خەڵک نووسینگەتان درووست کردوە و نێوتان ناوە، پۆڵادی میترۆشیمی، گازی خۆڕایی، کارەبای خۆرایی، ئاوی خۆڕایی و بەردی ئاسنی خۆرایی، ئەمانە داهاتی خەڵکن هەناردەی دەرەوەی وڵاتی دەکەن و بەرپرسانیش پارەکەی ناگەڕێننەوە و بەهای دراویش هەموو ڕۆژێک ڕوو لە هەڵکشانە.
ناوبرا گوتی، کۆمەڵگەیەکی ئاوا کە بە هیچ شێوەیەک ئەگەری مانەوەی نیە، چ ئێمە هەبین یان نەبین و چ ڕەخنەگر هەبێ یان نەبێ ئەم کۆمەڵگەیە بە دڵنیاییەوە دادەڕووخێت، ئەم شەپۆلی کۆچ کردنە لە وڵاتدا بیپێشینە بووە و لاوانی ئەم ولاتە حازرن بڕۆن بە هەموو گۆڕستانێک جیا لە ئێران، چ شتێک بووەتە هۆکار کە لاوان پێیانوایە ژیان کردن لە هەموو وڵاتێک لە ئێران باشترە و داهاتوویەکی باشتریان دەبێ؟
لەبەر ئەوەی ئەم سیاسەتانەی سپای پاسداران بووتە هۆکاری وێرانکردنی کۆمەڵگە و زوو یا درەنگ خەڵکی وەزاڵە هاتوو لێیان وەدەنگ دێن، ئێمە ئەمڕۆ شایەتی کێشە جیاوازەکانی شۆڕشین خۆکوژی شێوەیەکە لە شۆڕش، تووش بوونی مادە سڕکەرەکان و کۆچی بە کۆمەڵی لاوانی وڵات شێوەیەکە لە شۆڕش، بەلام هەموو شۆڕشەکان بەو شێوەیە نابن بەزوترین کات شۆڕشەکان دەچنە نێو خەڵک و خەڵکیش دەڕژێنە سەر شەقامەکان کۆتایی بە دەسەڵاتی ناداد پەروەرانەی ڕێژیمی ئێران دێنن.