دانمارک، باڵوێزی رێژیمی ئێران لە پێوەندی لە گەڵ گوشاری باڵویزخانەی ئێران بۆ سەر ئافرەتانی موسڵمانی ئێرانی دانیشتووی دانمارک، بۆ جیا بوونەوە لە سەر دەستی ئاخوندەکانی ڕێژیمی ئێران، بانگهێشت کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیا نێوخۆییەکانی دانمارک “یێپە کۆفۆد” وەزیری دەرەوەی دانمارک، ڕۆژی چوار شەممە ١٦ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، لەم پێوەندییەدا وتی: ئێمە ئەو دەنگۆیانەمان بیستووە کە باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئێران بێ ئەوەی کە داوای لێکرا بێ، پێوەندی لە گەڵ ئەو ئافرەتە ئێرانیانەی دانیشتووی دانمارک دەگرێ و گوشاریان دەخاتە سەر و بە زمانی هەڕەشە پێیان دەڵێ، کە بەڵگەنامەی جیابوونەوە لە هاوسەرەکانتان کە لە دانمارکدا وەرگیراوە هیچ بایەخێکی مەزهەبی و ئایینی نییە و بەمشێوەیە گوشاری دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ ژنانی ئێرانیی دانیشتووی ئەو وڵاتە درووست دەکا، بەم هۆیەوە باڵوێزی رێژیمی ئێران بانگهێشت کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی دانمارک، ئافرەتە موسڵمانەکانی دانیشتووی دانمارک بە تایبەتی ئافرەتە ئێرانییەکان، بە زۆری گوشاریان دەخرێتە سەر کە بەڵگەنامەی تەڵاقی وڵاتی دانمارک بێ کەڵکە و دەبێ، لە باڵوێزخانەی ئێران و لە سەر دەستی ئاخوندەکانی ئێرانی لە هاوسەرەکانتان جیا ببنەوە.
لە سکاڵایەکدا کە ئافرەتێکی ئێرانی لە بنکەی پۆلیسی، شاری کۆپێنهاگ تۆماری کردووە، هاتووەکە، ئاخوندەکانی ڕێژیمی ئێران لە باڵویزخانە پێمان دەڵێن ئەگەر لە هاوژینەکانتان جیا ببنەوە، منداڵەکانتان لێ وەردەگیردرێتەوە و لەم وڵاتە دیپۆرت دەکرێنەوە، ئەم سکاڵایە بەرپرسانی دانمارکی زۆر توڕە کردوەو باڵوێزی ڕیژیمی ئێرانیان دوای بانگهێشت کردن بە توندی سەرکۆنە کردووە.
هەروەها بەرپرسانی دانمارکی، بە ئاماژە بەوەیکە وەها چاوەدێری کردنێکی ئایینی لە لایەن وڵاتی دانمارکەوە وەرناگیردرێ، ڕایانگەیاندوە کە ئێمە باڵوێزخانەی وڵاتێک کە پابەند نەبێ بە ڕێسا و یاساکانی وڵاتەکەمانەوە وەرناگرین و ڕێژیمی ئێران دەبێ باڵوێزخانەکەی لەم وڵاتە دابخات.