هەڵسوکەوتەکانی تورکیە لەم ساڵانەی دواییدا وایکردووە کە ئەو وڵاتە ڕۆژبەڕۆژ زیاتر لە ئورووپا دوور کەوێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کۆمیساریای ئورووپایی کە پێکهاتەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ئورووپایە، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خویدا بە ئاماژە بە پێشێلکارییەکانی تورکیە ڕایگەیاند کە تورکیە بە شێوەیەکی بەرچاو نیگەرانی بۆ یەکیەتی ئورووپا لە بارەی پەرە پێدان بە پێشێلکارییەیاسایی و نایاسداییەکان، مافە مەدەنییەکان و دەزگای قەزایی لەو وڵاتە درووست کردووە.
بە دوای بەردەوام بوونی ئاڵوزییەکانی نێوان یەکیەتیی ئورووپا و تورکیە، کۆمیساریای ئورووپا ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، بە ئاماژە بە وەیکە تورکیە، ئابوورییەکەی بەرەو داڕمان دەڕواو، دێموکراسی بەرەوو نەمان و دەزگای دادی سەربەخۆی لە نێو بردووە، ڕایگەیاند کە ئەم بارو دۆخەی تورکیە هەوڵەکان بۆ پەیوەست بوونی تورکیە بە یەکیەتی ئورووپاوە لە ناو دەبا و کۆتایی پێ دەهێنێت.
هەروەها کۆمیساریای ئورووپا دەڵێ: دانیشتن و وتووێژ لە هەمبەر پەیوەست بوونی تورکیە بە یەکیەتی ئورووپاوە گەیشتوەتە خاڵی کۆتایی.
کۆمیساریای ئورووپا وتی: ڕەوەندی پێشێلکارییەکانی تورکیە، لە کاتی”کودەتا”کەی ” چەند ساڵ پێش دەستی پێکردوەو تا ئێستاش بەردەوامە و هەموو مافە یاسایی و مەدەنییەکان ژێر پێ دەخرێ.
هەروەها کۆمیساریای ئورووپا جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ئەگەر تورکیە بەردەوام بێ لە پێشێلکاریی یاسا نێونەتەوەییەکان، ئەوە یەکیەتی ئورووپاش بە هەموو هێز و توانایەوە ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
شایانی باسە کە تورکیە لە ساڵی٨٤ی هەتاویەوە ئەندامی هاوپەیمانی”ناتۆ”یەو دوای هێندێک چاکسازیی لە بواری ئابووری و سیاسییەوە، وتووێژی لە گەڵ یەکیەتیی ئورووپا بە مەبەستی بوون بە ئەندامی ئەو یەکیەتییە دەسپێکردوە، بەڵام سەرەڕۆییەکانی ئەم دواییانەی تورکیە، وڵاتانی ئورووپایی هێناوەتە سەر ئەو قەناعەتە کە تورکیە بە ئەندامی یەکیەتیی ئورووپا وەرنەگیردرێ.