هه‌یئه‌تێکی نوێنه‌رایه‌تیی پارتی دێموکڕاتی گه‌لان بۆ باس له‌سه‌ر ڕووداو و ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی کوردستان سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی له هه‌ولێر کرد.
رۆژی سێشەممە، ٢٤ی سەرماوەز ( ١٥ی دێسامبری ٢٠١٥ ) شاندێکی نوێنەرایەتیی پارتی دێمۆکراتی گەلان ” هاده‌پ ” لە هەرێمی کوردستان، پێکهاتوو لە شیلان محه‌مه‌دئه‌مین ئوغلو و عابید ئیکە سەردانی نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە هەولێریان کرد‌و لەلایەن ههیئهتنوێنەرایەتی حیزب لە هەولێر، ئیبراهیم زێوەیی‌و حسن کاکیلی‌یەوە پێشوازییان لێ‌کرا.
لەو دانیشتنەدا بابه‌ته گرینگ‌و ڕۆژه‌ڤه‌کانی پێوەندیدار بە پرسی کورد لە هەموو به‌شه‌کانی کوردستان‌و ئاڵوگۆرو ڕووداوەکانی ناوچەو شەڕی داعش‌و ڕۆڵی وڵاتانی زلهێزی جیهانیو ناوچەیی لەو روداوانە دا هاتنە بەرباسو ئاڵوگۆڕی بیروڕایان له‌سه‌ر کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکەدا ، بارودۆخ‌و ڕووداوەکانی هەر کام لە به‌شه‌کانی کوردستان‌و چۆنیەتیی هەڵوێستو تەعامولی وڵاتانی زاڵ بە سەرئەم بەشانەی کوردستان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسی کورددا تاوتوێ کران‌و هەر لەو پێوه‌ندییه‌دا پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وە کرایەوە کە هێزە کوردستانییەکانی چوار پارچە لەگەڵ ڕەچاوکردنی بارودۆخ‌و تایبەتمەندییەکانی یەکتر، پێویستە هەمیشە رەچاوی بەرژەوەندییە گشتی‌و ستراتیژییەکانی نەتەوەیی بکەنو وا بێ که بوونی پێوەندی دەگەڵ وڵاتانی دیکەو بەتایبەت ئەو وڵاتانەی کە کوردیان تێدا هەڵ کەوتوە، لە سەر حیسابی هێزە سیاسییەکانی دیکە تەواو نەبێ.
لە کۆتایی ئه‌و دانیشتنه‌شدا بوونی پێوەندیی نێوان حیزبەکان‌و پارچەکانی دیکەی کوردستان‌و چۆنیەتیی بەهێزترکردنی ئەم پێوەندییانە قسه‌یان له‌سه‌ر کرا.