به بۆنه‌ی ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و ڕۆژی ئاڵا، یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له شاری ڕه‌به‌ت چالاكیی ته‌بلیغییان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان شه‌وی دووشه‌ممه له سه‌ر سێشه‌ممه، ٢٤ی سه‌رماوه‌ز به بۆنه‌ی ٣١ ساڵه‌ی ناودێركردنی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز به ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، یه‌كیه‌تی لاوان له شاری ڕه‌به‌ت چالاکیی ته‌بلیغییان کرد.
له‌و چالاکییه ته‌بلیغییه‌دا بۆ ریزگرتن له حه‌ماسه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی دروشم‌و تڕاکتی تهبلیغیو نووسینی دروشم له سه‌ر به‌فر به‌ره‌و پیلی ٢٦ ی سه‌رماوه‌ز، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه چوون.
ئه‌و شوێنانه‌ی ڕه‌به‌ت که له‌و چالاکییه ته‌بلیغییه‌دا به تڕاکتو وێنه‌ی ڕێبه‌رانی شه‌هیدو پێشـمه‌رگه ڕازاونه‌ته‌وه، بریتین له: شه‌قامه‌كانی لیلانێ، كانی گوێز،، سه‌لاحه‌ددین، خومهینیو گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌رچاوێ و پاڕكی به‌هاران.