• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

سمینی یاد‌داشتی ئاخوندێکی جڕشێت

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/10/07
جۆری بابەت: ئەدەب

دارسمە

خوێنەرانی بەڕێز و چازان، دارسمەی هاوڕێی هەمیشەییتان ئەمجارە تەنیا یاد‌داشتی ئاخوندێکی جڕشێتتان بۆ دەخوێنێتەوە و خۆی تێکەڵی هیچ باس و خواسێک ناکا. ئەمەش دەقی یاداداشتەکە:

بەڕاستی ئینقلابی ئێمە “انفجار نور بود”، بەڵام ئەم نوورە ئاگر و سوتمانێکی لێکەوتەوە چل ساڵی بەردەوامە هەرجارە و لە شوێنکی ئەم جیهانە دارستان و لێڕەواری ئاسایش و ئەمنیەت ئاگر دەدا.  ئێمە ئەو شۆڕشگێڕانەی خۆمان بە خاوەنی بەرحەقی ئەم ئینقلابە دەزانین و بە دڵ و بە گیان پێمان وایە “انقلاب انفجار نور بود”، بەڕاستی ماوەی چل و یەکساڵی دوای “انفجار”ی نوورەکە چاکمان کرد و چاکمان خوارد.

لەم ماوەیەدا بە سنوورەکانی “دووغاروون”ی نێوان ئێران و ئەفغانستان و “میرجاوە” و “پسابەندەر”ی نێوان خۆمان و پاکستان و “دەرگەز” و “باجگیران” و “سەرەخس”ی نێوان ئێران و تورکەمەنستان و “ئاستارا” و “بیلەسەوار” و “جولفا”ی نێوان ئێران و ئازەربایجان و “نووردوز”ی نێوان ئەرمەن و ئێران و  “بازرگان” و “سێرۆ”ی نێوان ئێران و تورکیە و هەروەها “حاجی ‌ئۆمەران” و “پەرویزخان” و “چەزابە” و “مێهران”ی نێوان ئێران و عێڕاق و ڕێگەی دەریای باشوور و باکووری ئێران نەوەستاین و لە فڕۆکەخانەکانیشەوە “ئینفجاراتی” ئەم نوورەمان بەڕێ دەکرد و لە “ڤیەن” و “پاریس” و “میکۆنووس”  و “ئارژانتین”یش ئەنجامی بەرچاومان وەرگرتەوە.

دوای تێپەڕینی چوار دەیە واتە چل ساڵ بەسەر “انفجار نوور”ه‌کەدا، ئێستا بارودۆخەکە بۆ ئێمە زۆر لەبار نییە. تەشبیهات بە ئێمە نەبێ، پێم خۆش نییە ئەم سیفەتە بدەمە پاڵ خۆمان، بەڵام قافی قسەی ئەگەر هات ناگەڕێتەوە و ئێمەی ئاخوند جەماعەتیش کە فێری زۆربڵێی بووینە لەم زۆر گوتنەدا باشیش دەڵێین و خراپیش دەڵێین. خۆمان پێمان وایە زۆربەی قسەکانمان باشن و دوژمنان و زیددی ئینقلابی “از خدا بی‌خبر”یش دەڵێن زۆربەی قسەکانمان خراپن و باشیان یان تێدا نییە، یان هەر زۆر زۆر کەمە. هەرچۆنێکی بێت ئەم ڕستەیە هەر دەڵێم ئەگەر بە زیانی خۆشـمان بێت. قسەی خۆمان بێت لەم دواییانەدا هەر بەتەواوی بووین بە “پشیلەی ڕەجەبەشێت” و لە جیاتی گەڕەکە ماڵێک گەڕەکە وڵاتێکمان بە خۆمانەوە سووتاندوە. دەڵێن ڕەجەبەشێت ئاگری لە پشیلەکەی بەردا و بەری هەڵدا، پشیلەی ئاگرتێبەربووش بە ئاگرەوە هەڵ دەهات و بەمجۆرە گەڕەکە ماڵێک ئاگری گرت. ئێمە هیچ کێشەمان گەڵ ئەمە نییە بە ئێمەوە کوێ دەسووتێ و کوێ ناسووتێ، بەڵام کێشەی گەورە ئەمەیە پشیلەکە خۆشی لەنێو ئەم ئاگەرەدا دەسووتێ. جا ئەو ئنقلابەی ئێمە کە “انفجار نور بود” لێمان بوو بە ڕەجەبە شێت و ئێمەش پشیلەکەی بووین؛ ئێستا هەموو دونیا بسووتێ بە دەرەک، تەنیا خۆمان نەجاتمان بێت.

ڕەشەبای شەماڵ و زریانی ئەم سەردەمەش کەس نازانێ لەکام لاوە دەشنێتەوە. ئێستا هەر بایەک لەهەر شوێنیکەوە بشنێتەوە ئاگرەکە بۆ لای خۆمان دێنێتەوە.

لەم دواییانەدا ئاگر کەوتووەتە نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان. شەڕێکە کەوچکی تێناگەڕێ. شەڕەکەش لەسەر خاکی ئەو کوردانەیە لە سەردەمی کۆندا، سەفەوییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تورکانی عوسمانی بۆ لاچینی ناگۆرن‌ و قەرەباغیان گواستبوونەوە. ئێستا کوردەکان هیچ، ئاگری شەڕەکە بەرەو خۆمان دێ.  لەملا و لەولا دەبیستین چەند خومپارە و مووشەکێک لەم شەڕەوە سەر دەکەن و لە خاکی ئازەربایجانی ئێران دەکەونە خوارەوە. ئەمەیان بۆ ئێمە هیچ نییە. چۆن سەدان هەزار کەسمان لە جەنگی ئێران و عێراق و بەرەڕووبوونەوەی کورد و عەڕەب و بەلووچی ئێران بە کوشت دا، با لێرەش چەند هاووڵاتیی ئازەریی دیوی لای خۆمان بە دەرجەی ڕەفیعی شەهادەت نائیل بن. بەڵام کێشەکە لەمە قووڵترە و ئەم هەویرە توندە ئاوی چۆمی ئارازی دەوێ. ئێستا خەڵکی گوندەکانی سەر سنووری ئازەربایجان و ئەرمەنستان لە دیوی خۆمانەوە کە ئەوانیش ئازەرین، بە شەو و بە ڕۆژ دەچنە سەر تەپۆڵەکەکان و لە دوورەوە سەیری شەڕەکە دەکەن. دەڵێن بەردەوام تووک و دوعا لە ئەرمەنییەکان دەکەن و بۆ سەرکەوتنی ئازەربایجان و ئەردۆغان و ئاک‌پارتی لە خوای میری مەزن دەپاڕێنەوە.

دەمڕاست و کەیخودا و چازانەکانی ئێمەش کە چەندین ساڵە لە کون و کەلەبەرەکاندا خەریکی داڕشتنی بەرنامەکانی پاراستنی نیزامی موقدەسن و بەرنامەی ئەم هەموو ئینفجاراتەیان لە وڵاتانی جیهان و ناوچەکە داڕشتوە، ئێستا دارێکیان پێیە هەردوو سەری وەک سەلکەماری ماری ژاراوییە. کەوتوونەتە سەر دووڕێیانێک ناچارن بەڕەی لەسەر هەتیوان هەڵدەنەوە. ئەگەر پشتی ئازەرییەکان بگرن، ئیشەکە هەر بە یەکجاری دەبێتە فشە. یانی هەستی ئازەرییەکانی ئێران دەبزوێ و نیوەی تاران و کەرەج و هەموو قەزوێن و تاکستان و زەنجان و مەراغە و مەرەند و ئەردەبێڵ و تەورێز و نیوەی ورمێ و خۆی و سەڵماسیش پشت لە ڕەهبەری موعەزەم دەکەن و واز لە شیعەگەرییەکە دەهێنن. هەستیی نەتەوەییان دەبزوێ و زیاتر لە ٢٠ میلیۆن کەس لە ئێران لێمان وەخۆ دەکەون. کوردەکانیش قامکیان لەسەر پەلەپیتکەی تفەنگە و خەون بەم ڕۆژەوە دەبینن. هەربۆیە ئێستا ناچارین لە جیاتی برادەرانی هاونیشتمان و ئازەرییە موسوڵمانەکانی دراوسێمان لە ئێرەوە دەگەڵ کاکە “تەواریش” لە ڕووسیەوە پشتی برایانی ئەرمەنی بگرین. ئەمە ئەگەر لە نێو موسوڵمانانی هاو ئایینی ئازەری لەهەڵڵا نەدرێ، لۆ پەزی زەرەری نییە. با ئەرمەنییەکان بەهێز بن. ئەوان هەڕەشەی دابەش کردنی جوگرافیا پشیلە ئاساکەی ئێران نین و دوژمنی ئاک‌پارتیی میراتگری عوسمانیەکانیشن. ئەگەر وابێ ئێمە هەروا لە درێژە پێدانی ڕێبازی شێخ سەفیەدین و تۆرە و تۆرەمەکەی بەردەوامین.

لە کۆتاییدا هیوادارم پشلەی ڕەجەبەشێت بەم ئاگرە نەسووتێ و جوگرافیا پشیلە ئاساکەمان نەشێوێ و بە قەت گۆڵی هەرامە خواردوو لە “انفجار نور”ـه‌کە پەشیمانم.

تاگی بابەت: دارسمەسمینی یاد‌داشتی ئاخوندێکی جڕشێت

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist