فارسی
English
ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 10ی ئه‌یلول ساڵی 2026 | کاتژمێر 04:34
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

“نان و ئازادی” لەدایک بووی ھەناوی گەلێکی چەوساوە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/10/07
in ئەدەب

ئەحمەد ڕەحمانی

سەرەتای شۆڕشی گەلان ئێران و ڕژانە نێو شەقامە، ھروژمی ئاپۆڕای خەڵک بەدەم شنەی ئازادیی ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی لە ماوەیەکی کەمدا جارێکیتر سییەکان پڕ بوونەوە لە ھەوای ئازادی، ئاوەدانی، کردنەوەی قوتابخانە و خوێندن بە زمانی زگماکی کوردی، بووژانەوەی ناوەندە ڕووناکبیرییەکان و؛ ھەڵدانەوەی لاپەڕەی ڕزگاریی گەل و نیشتیمان لەو سەردەمدا ھیوابەخش بوون. بۆیە پۆل پۆل خەڵک تەڤڵی شۆڕش دەبوون و لە ناوەند و ستادەکانی پێشمەرگەدا خۆیان ناونووس دەکرد و چەکی بەرگری و شەڕەفی پاراستنی کوردستانیان دەکردە شان و دەبوون بە پارێزەری نیشتیمان.

ئەو ئازادییەی کە ھاتبووە کایەوە بەرھەمی خەباتی چەندین ساڵەی شۆڕشگێڕان و ھەستی پەنگ‌خواردووی خەڵک بوو دژی نیزامی چەوسێنەری پاشایەتی، بەڵام شنەی ئازادی زۆر بەزوویی جارێکی تر گۆڕا بە شەڕ و ماڵوێرانی و گرتنەوەی سەنگەری بەرگری لە کوردستان، ئەو جار خەڵک و پێشمەرگە لە سەنگەردا یەکیان گرت و شەڕی سێ مانگە بە سەر کوردستاندا سەپا.

ورەی بەرزی خەڵک و پێشمەرگە لە ھەموو ناوچەکاندا لە بەرامبەر ھێزی زۆر و بۆری کۆماری ئیسلامیدا پۆڵا ئاسا لەمپەری گرت، شەڕ بەردەوام بەڵام شۆڕش لە جەنگەی گەرمی خەباتی مەدەنیی خۆی‌دایە، لاوان، ژنان ھەموو چین و توێژێک لە شۆڕشدا بەشدارن، ئا لەو سەردەمدا بوو بیر و ھزری کاک تەیفوور بەتحایی چەکەرەی کرد و کەوتە بیری فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر خەڵکی کوردستان و خەباتی پێشمەرگانە. دەست و پەنجەکانی وەستا عەوڵاش کەوتنە گەڕ بۆ گرتنی ئەو سێکانسانە.

ھەر چەندە ئامرازەکانی دروست کردنی فیلم لەو سەردەمدا ئەوەندە پێشکەوتوو نەبوون، بەڵام فیلمی نان و ئازادی شاکاری ئەو سەردەم بوو، ڕەنگدانەوەی ژیانی سادەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، شەڕ، لە ھەمان کاتدا لە گۆشە نیگایەکی ترەوە نیشاندانی خەباتی پێشمەرگانە بوو. دەرھێنەری ئەو فیلمە دیکۆمێنتارییە لە پاش لێکدانەوە و ھەڵسەنگاندنێکی باشی ئەو سەردەم کە فشاری ھێزەکانی دوژمن بۆ سەر خاکی کوردستان لەو پەڕی خۆیدا بوو ، توانی سیمای ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە لە ڕێی زوومی کامێراوە نیشانی گەلان بدا. دوبڵاژ کردنی فیلمەکە بە تایبەتی بۆ زمانی فەڕانسەوی دەنگدانەوەیەکی باشی ھەبوو، ھێدی ھێدی لەڕێی ھونەری فیلمی دیکۆمێنتاریەوە گەلی کورد ھاتە نێو مەیدانی نیشاندانی خەبات و بەرگری لە خاکەکەی.

فیلمی دیکۆمێنتاریی نان و ئازادی جگە لە بوارە مێژووییەکەی، دەکرێ بگوترێ شوێندانەرێکی باش بوو لەسەر بیروھزری نەوەی نوێ بەتایبەتی ئەو لاوانەی تازە پێ دەگەیشتن و ھەستی نیشتیمانپەروەرییان لەو پەڕی جۆشی خۆیدا بوو، لە لایەک کە ھەموو کوردستان لە شەڕی پاراستنی خۆیدا بوو، لە لایەکەی تریشەوە لە ڕێی مێدیاوە کێشە و ئارێشەکانی گەل نیشانی خەڵک و گەلانی تر دەدرا.

نان و ئازادی لەو سەردەمدا شۆڕشێک بوو، تەواوکەری ئەو خەباتە پێشمەرگانەیە بوو کە بۆ پاراستنی خاکی کوردستان ڕاسابوو.

ئێستاش پاش چەندین دەیە لە بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە دیکۆمێنتارییە، «نان و ئازادی» هەروا شوێندانەرێکی گەلێک باشە لە ڕووە ڕاستەقینەکەی خەباتی خەڵک و پێشمەرگە.

لەو فیلمەدا کاک تەیفووری بەتحایی لەگەڵ دەست و پەنجەی وەستا عەوڵا لە زۆر گۆشەنیگای ژیانی خەڵک و پێشمەرگەوە توانییان جوانترین گرتەی فیلم نیشان بدەن و خەبات و خەڵک ئاوێتەی یەکتری بکەن.

Tags: "نان و ئازادی" لەدایک بووی ھەناوی گەلێکی چەوساوەئەحمەد ڕەحمانی

Related Posts

ئەدەب

بۆ حەکیمی دەردان

5 ساڵ ago
ئەدەب

ڕێگەی قودس بە مۆسکۆدا نزیکترە

5 ساڵ ago
ئەدەب

کوردستانی خوێناوی”ی ئازا سکری

5 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist