ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی: دەرفەتی لێپرسینەوەی دادپەروەرانە بەبێ حوکمی سێدارە بدرێتە شاکر بێهرووزی
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ئێعدامی شاکر(فەرهاد)بێهرووزیی، زیندانی سیاسی بەندیخانەی “ورمێ”یە.
رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕایگەیاندووە: شاکر بێهرووزی تەمەن ٣٢ ساڵ ، بە تۆمەتی شەری چەکدارانە بە دژی ڕێژیم لە ڕێگای ئەندامەتی لە حیزبێکی دژبەری ڕێژیمی ئێران لە بەندیخانەی ورمێ چاوەڕوانی لەسێدارەدانە.
ناوبراو لە ڕێبەندانی٩٧ی هەتاوی دەسبەسەر و پاش پڕۆسەی دادگایی کردنێکی ناعادڵانە و دانپێدانانی زۆرەملێ لە ژێر ئەشکەنجەدا، لەلایەن لقی دووی دادگای شۆرشی ورمێ حوکمی ئێعدامی بەسەرداسەپاوە.
ئەو ڕێکخراوە مرۆییە جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران دەبێ خێرا ئەو حوکمە هەڵپەسێرن و دەرفەتی لێپرسینەوەی دادپەروەرانە بەبێ حوکمی سێدارە بە شاکر بێهرووزی بدەن.