کۆڕی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕۆمانی “به‌سه‌رهاتی خۆشه‌ویستییه‌ک” له نووسینی خاتوو نه‌سرین یوسفزاده به‌به‌شداریی کۆمه‌ڵێک ئهدیبو لایه‌نگری ئه‌ده‌بیات به‌ڕێوه‌چوو.
کۆمیسیۆنی لێکۆڵینه‌وه‌و فێرکردنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له درێژه‌ی کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه سیاسی، فهرههنگیو ئه‌ده‌بییه‌کانیدا کۆڕێکی بۆ خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕۆمانی “به‌سه‌رهاتی خۆشه‌ویستییه‌ک” له نووسینی خاتوو نه‌سرین یوسفزاده، پێشمه‌رگه‌ی حیزب پێکهێنا.
له‌و کۆڕه‌دا که ڕۆژی سێشه‌ممه، ٢٤ ی سه‌رماوه‌ز به‌به‌شداریی ده‌یان که‌س له نووسه‌ران، ئهدیبانو هۆگرانی ئه‌ده‌بییات به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا خاتوو نه‌سرین باسێکی له ڕۆمانهکهیو کات‌و شوێنی نووسین‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی کرد.
دواتر کۆمه‌ڵێک له به‌شداران که بۆ باس له‌سه‌ر ڕۆمانه‌که بانگهێشت کرابوون، باس‌و خوێندنه‌وه‌ی خۆیان له‌سه‌ر ڕۆمانه‌که پێشکێش‌کرد.
له‌و به‌شه‌ی کۆڕه‌که‌دا برایم چووکه‌ڵی، هه‌ژیر عه‌بدوڵلاپوور، مسته‌فا شێخه، جه‌لیل گادانی، عه‌لی بداغی، عومه‌ر باڵکی، شه‌هێن بایه‌زیدپوور، عه‌زیزی حاجیڕه‌حیمی، گه‌لاوێژ په‌یره‌وان، مامۆستا عه‌بدوڵلا حه‌سه‌نزاده، مسته‌فا مهعرووفیو خه‌دیجه پوورمه‌ند هه‌ر کام ههڵسهنگاندنو خوێندنه‌وه‌ی خۆیان له‌سه‌ر ڕۆمانه‌که خسته‌به‌رباس.
له کۆتایی کۆڕهکهشدا نووسه‌ر کتێبه‌که‌ی بۆ خوازیارانی ڕۆمانه‌که‌ی ئیمزا کرد.