دایە ئامینە عەبدوڵاپوور دایکی دوو شەهیدی حیزبی دێموکرات لە شاری بانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی دایە “ئامینە عەبدوڵاپوور” دایکی دوو شەهیدی قارەمانی حیزبی دێموکرات بە ناوەکانی شەهید” عوسمان وەتەنخا” و شەهید” جەلال وەتەنخا” لە شاری بانە و لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شایانی باسە شەهید “عوسمان وەتەنخا “ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی لە ڕێگای” بانە – سەردەشت” و شەهید” جەلال وەتەنخا” ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی لە پشتی بەردەڕەش تێکەڵ بە کاروانی نەمران دەبن و گیانی پاکیان لە ڕێگای ڕزگاری نەتەوەکەیان و ئامانجە بەرزەکانی حیزب و گەلدا بەخت دەکەن و بۆ هەمیشە ناویان لە دڵی خەڵکی کوردستاندا تۆمار دەبێ.
جێگای ئاماژەیە کە دایە ئامینە بێجگە لەوەیکە دوو ڕۆڵەی ئازا و قارەمانی پێشکەشی گەل و نیشتمان کرد هەمیشە پاڵپشت و ڕێنوێنی پێشمەرگە بووە و ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزب خۆشەویست بوو.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات کوردستانەوە وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی دایە ئامینە و خزم و کەرس و کاری، پەژارەی خۆمان بۆ کۆچی دوایی ناوبراو دەردەبڕین و خۆمان بە شەریکە خەمیان دەزانین.