خاتوو” زارا عەبدوڵاهی “دایکی شەهید ” کاوە ئەفرەنگە” لە ناوچەی مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان دوێنێ سێشەممە ١٥ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی خاتوو “زارا عەبدوڵاهی” دایکی شەهید کاوە ئەفرەنگە لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
شایانی باسە کە شەهید کاوە ئەفرەنگە کوڕی خاتوو زارا، پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوو کە ساڵی ٦١ی هەتاوی لە ناوچەی مەهاباد بە دەستی هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەهید بوو و گیانی پاکی پێشکەشی ڕزگاریی گەل و نیشتمانەکەی و ئاوات و ئامانجە پیرۆزەکانی حیزبی دێموکرات کرد.
جێگای ئاماژەیە کە خاتوو زارا عەبدوڵاهی ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزب خۆشەویست بوو کە ماڵەکەی هەمیشە شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بوو، خاتووزارا کەسێکی ڕووح سووک و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکەش بوو کە تا کۆتا چرکەکانی ژیانیشی هیوای ڕزگاری نەتەوە و نیشتمانەکەی لە دڵیدا بوو.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی خاتوو زارا عەبدوڵاهی و خزم و کەس و کاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.