خەدیجە مێهدیپوور خەلکی ئیلام لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا.
بەپیی راپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان( چاونیوز)، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری ئیلام هەڵدەکوتنە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی خەدیجە مێهدیپوور و ناوبراو دەسبەسەر دەکەن کە لە ئیستادا لە بەندی قەرەنتینەی گشتیی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ڕاگیراوە.
سەرچاوەیەک لەم بارەوە رایگەیاند: کە چەکدارانی ڕێژیم لە کاتی هەڵکوتانەسەر ماڵی ناوبراو کەرەستە ی کەسیی” خەدیجە مێهدی پوور”یان لە گەڵ خۆیان بردووە و هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵەش هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.