ئێلیوت ئابرامز، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئیران، لە وتووێژێکدا لە گەڵ”سی ئێن ئێن” ڕایگەیاند کە، ئەمریکا لە ڕۆژ وحەوتووەکانی داهاتوودا گوشارەکانی خۆی بە دژی ڕێژیمی ئێران زیاتر دەکا.
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران وتێ: گوشارەکان تا ئێستا بەم شێوەیە زۆر قورس نەبوون و ئێمە هەموو گوشارێک دەخەینە سەر ڕێژیمی ئێران.
ناوبراو دەڵێ: جیاواز لەوەیکە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا چ کەسێک دەبێتە سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڕێژیمی ئێران ئامادەیە کە لەگەل ئەمریکا وتووێژ بکا و بگاتە ڕێککەوتن لە بەر ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران ناتوانێت چوار ساڵی دیکە دەوام بهێنێت.
هەروەها نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئیران وتی: گوشاری لانی زۆری ئەمریکا کاری کردوەتە سەر ژێرخانە ئابوورییەکانی ئەو ڕێژیمە، بە جۆرێک کە ئابووری ڕێژیمی ئێرانی بە تەواوی لە ناو بردوە و ئەم گەمارۆ تازانە بە تەواوەتی گوشار دەخاتە سەر ڕێژیمی ئێران و بە ناچاریان دەکا بۆ وتووێژ و ملکەچیی بڕیارە نێونەتەوەییەکان.