وەزیری بەرگری ئیسرائیل، بۆ جارێکی دیکە داوی لە وڵاتانی جیهان بە تایبەتی وڵاتە ئورووپاییەکان کرد، کە مەترسییە تێرۆریستییەکان و دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران بە هەند وەربگرن و بە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی بەهێز پێش بە سەرەڕۆییەکانی ڕیژیمی ئێران لە ناوچەکە و جێهاندا بگرن.
وەزیری دەرەوی ئیسرائیل رۆژی دووشەممە ١٤ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، لە وتووێژێکدا لە گەڵ چەند هەواڵنێری وڵاتانی ئیمارات و عەرەبستان وتی: ئاشتی نێوان وڵاتانی ئیسرائیل و ئیمارات و بەحرەین، پێگەی وڵاتانی ناوچەکەی لە بەرانبەر سەرەڕوویی و دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئیران زۆر بە هیزتر کردووە و دەبێ هاوپەیمانییەکی ناوچەیی و جیهانی بە دژی رێژیمی ئیران بۆ پێشگرتن بەم ڕێژیمە تێرۆریستە پێک بهێنین.
هەروەها ژنێراڵ”گانتس” بەرپرسی پێشووی هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیل دەڵێ: ئیسرائیل ڕووبەڕووی ئاژاوەگێڕی، دەستێوەردان و کردەوە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئیران دەبێتەوە و هەوڵ دەدا کە هاوپەیمانییەکی بەهێزی ناوچەیی وجیهانی بە دژی ڕێژیمی ئیران پێک بهێنێت.
وەزیری دەرەوی ئیسرائیل، هیوا خوازە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا، وڵاتانێکی زۆرتری ناوچەکە لە گەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل بگەن بە ڕێککەوتنی ئاشتی.
پیشتریش کارناسانی بواری سەربازی ئیسرائیل ڕایانگەیاندبوو کە عەرەبستان ئیزن بە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل دەدا لە ئاسمانی ئەو وڵاتە بۆ لێدانی بنکە سەربازی و ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران کەڵک وەربگرێ.