داواكاریی لێبوردن و لێخۆشبوونی والی دروودی، بەندكراوی سیاسیی كورد لە بەندیخانەی شاری یەزد ڕەد كرایەوە. والی درووسی بیستەمین ساڵی بەندكرانی لە دوورخراوەییداو لە بارودۆخێكی خراپدا بەسەر دەبا.
والی دروودی بەندكراوی سیاسی لە ڕێكەوتی ١٢ جۆزەردانی ساڵی ١٣٧٥ لە یەكێك لە ئاواییەكانی شاری كامیاران بە تۆمەتی ئەندامەتیی یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی دژبەری كۆماری ئیسلامی لە لایەن مەئموورانی سپای پاسداران دەسبەسەر كراو ئێستا لە بیستەمین ساڵوەگەڕی دەسبەسەركرانی دایەو تا ئێستا تەنیا 2 جار مەرەخەسیی دراوەتێ.
والی دروودی لە مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٧٥ لە دادگای ئینقلاب لە شاری كرماشان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی بەرهەڵتسكاری كۆماری ئیسلامی حوكمی زیندانی هەتاهەتایەی بەسەردا سەپاو بۆ بەندیخانەی دیزل ئابادی كرماشان گواسترایەوە و پاش ١٠ ساڵ بەندکرانی لەو زیندانە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری یەزد دوور خرایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە كۆمیسیۆنی لێبوردنیو بەخشینی پارێزگای یەزد ساڵی ڕابردوو ڕەزامەندیی خۆی لەگەڵ داوای لێبوردنی والی دروودی دەربڕی، بەڵام پاش ناردنی بۆ كۆمیسیۆنی لێبوردن و بەخشینی تاران، دژایەتیی ئەو داوایە كراو رەت کرایەوە.
پێشتر كاتی دەسبەسەركرانی لە ئیتلاعاتی شاری كرماشان بە ناوبراو گوترابوو كە ئەگەر سەبارەت بە حوكمەكەی ناڕەزایەتی دەرببڕێ ماوەی زیندانییەكەی درێژتر دەكرێتەوە هەر بۆیە پەروەندەكەی بۆ دیوانی بەرزی وڵات نەنێردرابوو.
شایانی باسە لە هەموو ئەو ٢٠ ساڵەدا نابراو تەنیا دوو جار و هەر جارەی بۆ چەند ڕۆژ مەرەخەسیی دراوەتێ.