بەرپرسی نەخۆشخانەی مەسیح دانشوەری، تەختی بەتاڵمان بۆ خەواندنی نەخۆشەکانی تۆشبووی پەتای کۆرۆنا نییە.
بەرپرسی نەخۆشخانەی مەسیحی دانشوەری ڕایگەیاند کە، زۆربەی ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بە چاوەدێری چڕ هەیە، بە هۆی زۆر بوونی تووشبوانی پەتای کۆرۆناوە، تەختی بەتاڵمان نییەو ناتوانین چاوەدێریان بکەین و بەم هۆیەوە زۆربەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەستدەدەن.
بە پێی ڕاپۆرتی پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی پزیشکی بەهەشتی، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی،”پەیام تەبرێسی” بە ئاماژە بە وەیکە نەخۆشخانەکانی تاران لە گەڵ کەمی تەختی نەخۆش بەرەوڕوون وتی: وڵات ڕووبەڕووی بارۆدۆخێکی سەخت و پڕ مەترسی بۆتەوە.
بەوتەی ناوبراو: بڵاو بوونەوەی خێرای پەتای کۆرۆنا لە ئێراندا و بەتایبەتی لە تاران، بە هۆی ڕەچاو نەکردنی ڕینوێنییە تەندروستییەکان، کرانەوەی قوتابخانەکان، چاوەڕوان کراو بووە.
تەبرێسی، بە ئاماژە بە شەپۆلی سێهەمی کۆرۆنا لە ئێراندا جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ئەم ڤایرۆسە چۆتە قۆناغێکی تازەوە و زیاترین ئاماری تووشبوان بە پەتای کۆرۆنای لە دەسپێکەوە تا ئێستا بە دوی خویدا هێناوە و زۆرترین ئاماری گیانلەدەستدان بە هۆی ئەو پەتایەوە لەم ڕۆژانەدا بە دی دەکرێ.
هەروەها ناوبراو دەڵێ: زۆربەی ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بە چاوە دێری چڕ هەیە بە هۆی کەمی تەختەوە، لە بەشەکانی چاوەدێری تایبەتدا لە نەخۆشخانەکان گیانیان لە دەستدەدەن.
تەبرێسی دەڵێ: کەمتەرخەمی و خەمساردی بەرپرسانی وڵات و ڕەچاو نەکردنی ڕێنوێنییە تەندروستییەکان، کردنەوەی قوتابخانەکان و کردنەوەی شوێنە گشتییەکان هۆکاری سەرەکیی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا و گیانلەدەستدانی زۆری خەڵکە.