ئەندازیارێکی خەڵکی سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و کرێکارێکی خەڵکی پاوە لە تاران بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەستدا.
بەپێێ ڕاپۆڕتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز )،ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، کرێکارێک بەناوی شاخەوان فەتاحی خەڵکی دەڤەری پاوە لە کاتی کار کردن لە ناوچەیەکی شاری تاران بەهۆی داکەوتن لە بەرزایی گیانی لەدەست داوە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕەزبەرەی ١٣٩٩، ئەندازیارێکی خڵکی سەقز بە ناوی پەرویز وەکیلی بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شایانی باسە کە بە هۆی سیاسەتە هەڵە و ناڕاستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەسەڵاتداریی دەیانساڵەیاندا و هەروەها دزی و گەندەڵی و بارودۆخی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکەوە کە بە هۆی ئەو سیاسەتانەوە بەرۆکی خەڵکی ئێرانی گرتووە خۆکوژی وەکوو دیاردەیەکی ڕۆژانەی ئەم وڵاتەی لێهاتووە و بۆتە بەڵایەک بۆ گیانی خەڵکی ئێران.