دوو خوێندکاری زانکۆی “جوندی شاپوور” کوژران و تەرمەکانیان لە پۆلەکانیان دۆزرایەوە.
بە پێی ئەو هەواڵەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە شەوی ڕابردوو خوێندکارێکی کچ لە زانکۆی “جوندی شاپور” و هەروەها بەیانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی تەرمی بێ گیانی خوێندکارێکی دیکەی ئەو زانکۆیە لە یەکێک لە پۆلەکان دۆزراوەتەوە.
مانگی ڕابردووش تەرمی دوو خوێندکاری زانکۆی “چەمران”ی ئەهواز لە شەقامێکی ئەو شارەدا دۆزرابوونەوە.
جێگای ئاماژەیە کە یەکێک لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەدا کوشتن و بێدەنگکردنی جیابیرانی ئێرانی و بەتایبەت کورد لە ریگای جیاجیاوە و یەک لەوانە کوشتن لە ڕێگای دەرزی و حەب و ژەهراویکردن و هەروەها خۆکوشتنی ساختە بووە و و بەردەوامیشە.