شەڕی نێوان دوو وڵاتی ئازەبایجان و ئەرمەنستان گەیشتە نێو شارەکان و شوێنە مەدەنییەکان دەکرینە ئامانج.
جێگری” ئیلهام عەلی ئۆف “سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە وڵاتەکەیان بنکە سەربازییەکانی ئەیرەوان، کە لەوێوە شارەکانی ئازەربایجان دەکرێنە ئامانجی هێرشی مووشەکی، تێکی دەشکێنین و هێرشی دەکەینە سەر.
کۆماری ئازەربایجان پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بە هۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئەرمەنستان بۆ سەر شاری گەنجە کە دووهەمین شاری گەورەی ئازەربایجانە، دووهاووڵاتی مەدەنی کوژراون.
هەر لەم پێوەندییەدا تورکیە دووبارە بە جەخت کردنەوە لە هەمبەر پشتیوانی کردنی کۆماری ئازەربایجان دەڵێ: ئێمە بە هەموو هێز و توانامانەوە، پشتیوانی لە کۆماری ئازەربایجان دەکەین، لە هەمبەر تێکشکاندن و پاشەکشە پێکردن بە وڵاتی ئەرمەنستان.
تێکهەڵچوونی سەربازی نێوان ئەم دوو وڵاتە مەترسییەکیی گەورەیە بۆ شەڕێکی گشتگیر لە ناوچەکەدا، لە کاتێکدا تورکیە پشتیوانی لە کۆماری ئازەربایجان دەکا، وڵاتی ئەرمەنستانیش ڕێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی لە گەڵ وڵاتی ڕووسیە واژۆ کردووە.
تێکهەڵچوونە سەربازییەکانی نێوان دوو وڵات بە خێرایی ڕوو لە پەرە سەندنە و شەڕ لە ناوچەی” ناگۆڕن و قەرباغ” بەرەو شارەکانی هەردوو وڵات دڕێژ بۆتەوە.
بۆمباران کردنی شارەکانی هەردوو وڵات، زەرەروو زیانێکی زۆری ماڵی و گیانی لێکەوتوەتەوە و سەرەڕای داوکاری هەموو وڵاتانی جیهان بۆچارە سەر کردنی کێشەکانیان و ڕێککەوتنی ئاشتی ئەو دوو وڵاتە، هێچ لایەنێکیان ئامادە نین لە ئێستادا لە سەر میزی وتووێژ دابنیشن.