بنەماڵەی قوربانیان کوشتاری دەیەی ٦٠ هەتاوی: هەموو دسەڵاتدارە کۆن و نوێیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرپرسن لەو جینایەتەدا.
لە بەیاننامەیەکدا زیاتر لە ٢٤٠ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی قوربانیانی ساڵی ٦٧ی هەتاوی، ڕەخنەیان لە حاشا کردنی بەرپرسانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، یەک لەوان “میرحوسێن مووسەوی” لە جێبەجێکردنی لە سێدارەدانی دەیەی ٦٠ گرت و ئەو کارەی ئەوانیان بە خزمەتکردن بە دەسەڵات زانی.
ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، بەشێکی بەرچاو لە بنەماڵەی قوربانیانی کوشتارەکانی ساڵی ٦٧ی هەتاوی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە هەر کەس و بەرەیەک بە هەر شێوەیەک بیهەوێ حاشا لە ڕۆڵ و دەست تێدابوونی سەرانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو جنایەتەدا بکا و پەردەپۆشی بکات بۆ کەس جێگای باوە ڕ نییە و حاشا کردنی دەسەڵاتدارانی ئێستا و ئەو کاتی حکوومەت بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بە خزمەتکردن بە بەرژەوندییەکانی خۆیان و کایەی سیاسی دەزانین و ئێمە واژۆکەرانی ئەو بەیاننامەیە بە توندی لە بەرانبەر ئەو پێشێلکارییەی مافی مرۆڤ ڕادەوەستین و داوا لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ دەکەین لە هەمبەر ئەو جنایەتەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بێدەنگ نەبن.
لەدرێژەی بیاننامەکەدا بنەماڵەی قوربانیان، دەست تێدانەبوونی “میرحوسێن مووسەوی”، سەرۆک وەزیری ئەوکات و دەست و پێوەندییەکانی ناوبراویان لە کاتی ئیعدامەکان بە چەواشەکاری و بەلاڕێدابردن دەزانن.
دوای ڕاپۆرتەکەی لێبووردنی نێونەتەوەیی کە یەکەمجار لە سالێ ٩٧ی هەتاویدا بڵاویکردەوە و لەودا ئاماژەی بە دەست تێدابوونی بەرپرسانی ئەو کات بە تایبەت “میرحوسێن مووسەوی” و دەستو پێوەندییەکانی کردبوو، ئەو ڕێکخراوەیە مانگی خەرمانانی ئەمساڵیش دووبارە جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە بەرپرسانی حکوومەت ئەوکات لەلایەن هەواڵنێری تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە سەبارەت بە ئیعدامەکانی ساڵی ٦٧ی هەتاوی ئاگادار کرابوونەوە.
بنەماڵەی قوربانیانیی ئەو جینایەتە هەموو دەسەڵاتدارانی ئەوکات و ئێستا بەرپرسن و پشتیوانیکردن لە مووسەوی، محەممەد خاتەمی، عەبدوڵڵا نووری، عەلی ئەکبەری ویلایەتی و بەرپرسانی پلە بەرزی قەزایی، سیاسی و حکوومەتی کە ٣٢ ساڵە حاشا لە دەستێدابوون لە کوشتاری بە کۆمەڵی ساڵی ٦٧ دەکەن و پردەپۆشی دەکەن و هەر وەها حوسێنعەلی مونتەزێری، جێگری ئەو کاتی خومەینی بە بەرپرس لە ڕانەگەیاندن و پێشنەگرتن بەو جنایەتە دەزانن.
لە کۆتایی بەرپرسانی ئێستای ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەرپرس دەزانن لەهەمبەر بەردەوامیی پەردەپۆشکردنی ئەو جنایەتە و خاپوورکردنی گۆڕی بەکۆمەڵی قوربانیان کە بۆتە هۆی ئازارو ئەزیەتی ئەو بنەماڵانە و دەبێ لەو بارەوە وڵامدەر بن.