• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

حەسەن ڕەستگاری مەجد بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ورمێ مانی لە خواردن گرت.

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/10/05
جۆری بابەت: کوردستان

بەپێی هەواڵی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، حەسەن ڕەستگاری‌مەجد، بەندکراوی سیاسی کورد بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە هەمبەر زەوت کردنی ناسنامەکەی لە لایەن ڕێژیمی ئێران، لە زیندانی ورمێدا مانی لە خواردن گرتووە. ئەم هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی تورکیە کە دوای نیشتەجێبوون لە ئێران لە ساڵی ١٣٧١دا ناسنامەی ئێرانیی وەرگرتبوو، بەپێی حوکمی دادگا دەبێ ئێران بەجێ بێڵێ و بگەڕێتەوە بۆ تورکیە.
سەرچاوەیەکی ئاگادارلە دۆسیەی ئەم بەندکراوە سیاسییە لە وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە وتی: ڕەستگاری‌مەجد کە لە بەندی دەرووندەرمانیی بەندیخانەی ورمێدایە، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەزبەر بە نووسینی نامەیەک بۆ بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ، داوای لێ کردن چارەنووسی ناسنامەکەی ڕوون بکەنەوە.
بەپێی شایەتنامەیەکی خەڵکی ناوچەکە، کۆمەڵێک لە هاووڵاتیانی ورمێ شایەتییان داوە کە بنەماڵەی ئەم بەندکراوە سیاسییە پێش شۆڕشی گەلانی ئێران” “١٣٥٧ی هەتاوی، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە کۆچیان کردۆتە تورکیە و بە بنەچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.
بە وتەی سەرچاوەکە، ئەم بەندکراوە سیاسییە بە بنەچە کوردە و خەڵکی ناوچەی ورمێیە، ناسنامەی تورکیەشی هەیە ناوبراو ساڵی ١٣٧١ی هەتاوی لەگەڵ بنەماڵەکەی گەڕایەوە ئێران، بەڵام دوای ئەوەی دەستبەسەر کرا دادگای ورمێ ناسنامەی لێ وەرگرتەوە و بەڵگەنامەکانی بە نایاسایی لە قەڵەم دا و هەر بەم تۆمەتانەش بە ٣ساڵ بەندکردن و ٣ میلیۆن تمەن پێبژاردن و دەرکردن لە ئێران سزا دراوە.
لە درێژەی ڕاپۆرتی ئەم سەرچاوەیەدا هاتووە کە، بنەماڵەی ئەم بەندکراوە دوای سەپاندنی ئەم سزایە مافی خوێندن و ژیان کردنیان لە ئێران لێ قەدەغە کراوە و هەر بۆیە بۆ گەڕانەوەی بۆ تورکیە چەند مانگێک لەمەوپێش داوایان کردووە بگوازرێتەوە بۆ بەندیخانەی تورکیە، بەڵام بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە وەڵامی ئەم داواکارییەدا بە وەزارەتی دەرەوەی تورکیەیان ڕاگەیاندووە کە ناوبراو ناسنامەی ئێرانیی هەیە و بەپێی یاساکانی ئێران ڕادەستی تورکیە ناکرێتەوە.
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، حەسەن ڕەستگاری‌مەجد لە ئێستادا چارەنووسی نادیارە، نە ڕادەستی تورکیە دەکرێتەوە و نە دان بە ناسنامە ئێرانییەکەیدا دەنرێت.
لەم ساڵانەی ڕابردوودا ئەمە سێهەمین جارە کە ناوبراو بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە هەمبەر زەوت کردنی ناسنامەکەی مان لە خواردن دەگرێت.
شایانی باسە کە حەسەن ڕەستگاری‌مەجد لە سەرماوەزی ١٣٩٥یشدا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرانبەر بە دۆسیەی ناڕاستی ڕێکخراوە ئەمنییەکان و ڕەتکردنەوەی داواکاری پێداچوونەوەی دادگاییکردنی، ٣٢ ڕۆژ مانی لە خواردن گرتبوو.
ناوبراو هاوکات لەگەڵ مانگرتنەکەیدا لە ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی “ورمێ”وە گواسترایەوە بۆ لقی ١٠٤ی دادگای ورمێ و بە تۆمەتی تێکدانی ئارامی و نەزمی بەندیخانە دادگایی کرا، دواجار ئەم دادگایە لە بەفرانباری هەمان ساڵدا سزای ٢٠ قامچی و ٣ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ئەم بەندکراوە سیاسییە بە گشتیی حوکمی ١٩ ساڵ و ٣ مانگ بەندکردنی بۆ بڕاوەتەوە کە بەپێی مادەی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئیسلامی “یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان” ١٥ ساڵ لەم سزایە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

تاگی بابەت: حیزبی دێموکراتی کوردستانحەسن، رستگاری، مانگرتن،

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist