دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی مێراو سەر بە ژاوەرۆی سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەرکران.
بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی خۆڕاگری، (ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان) دووهاووڵاتی خەڵکی گوندی«مێراو»ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بە ناوەکانی «کەیهان شیرینی» کوڕی ئەداک و «بارام قاسمی» کوڕی ساڵح لە رۆژانی رابردوودا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
شایانی باسە کە هێزەکانی ڕێژیم بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران» هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەم کەسانە و هاوکات لەگەڵ گەڕانی نێو ماڵەکانیان هەندێک لە کەلوپەلی تایبەتی ئەم کەسانەیان لەگەڵ خۆیان بردوە.
جێگای ئاماژەیە هەتاکاتی بڵاو بونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە دۆخ و شوێنی راگرتنی ئەم دوو کەسە لەبەردەستدا نییە.